نێچیرڤان بارزانی لە سلێمانی سه‌ردانى سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانى كرد
له‌و دیداره‌دا كه فازڵ میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و دكتۆر خه‌سره‌و گوڵ ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ئاماده بوون، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌گه‌رمی به‌خێرهاتنه‌وه‌ی نێچیرڤان بارزانی و شانده یاوه‌ره‌كه‌ی كرد دوای ئه‌نجامدانی سه‌ردانه سه‌ركه‌وتووه‌كه‌یان بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران.
نێچیرڤان بارزانی ئاكامی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ تاران و دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانی وه‌فدی باڵای هه‌رێمی كوردستانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆمار و كاربه‌ده‌ستانی باڵای ئێران بۆ سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان باس كرد به‌مه‌به‌ستی كۆتایهێنان به ره‌وشی ناله‌باری سنووره‌كان و كۆتایهێنان به‌و نائارامیه‌ی كه ماوه‌یه‌كه سنووره‌كانی هه‌رێمی كوردستانی گرتۆته‌وه و ته‌ئكیدكردنه‌وه له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه و گرفته‌كان به دیالۆگ و رێگه‌چاره‌ی ئاشتیانه و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی هه‌رێمى كوردستان.
