به‌ ئاماده‌بوونى سه‌رۆك بارزانی، ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تى پارێزگاى هه‌ولێرى (پ.د.ك) ئێواره‌ خوانێكى رێكخست

به‌ ئاماده‌بوونى سه‌رۆك بارزانی، ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تى پارێزگاى هه‌ولێرى (پ.د.ك) ئێواره‌ خوانێكى رێكخست
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ له‌ هه‌ولێر، به‌ ئاماده‌بوونى سه‌رۆك بارزانی، ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تى پارێزگاى هه‌ولێرى پارتی دیموكراتی كوردستان ئێواره‌ خوانێكى بۆ رێزگرتن له‌ مانگى ره‌مه‌زان و رۆژووانان له‌ شارى هه‌ولێر رێكخست.

له‌ ئێواره‌ خوانه‌كه‌دا ژماره‌یه‌كى زۆرى نوێنه‌رانى پارته‌كان و كه‌سایه‌تى و پیاوماقووڵان و مامۆستایانى ئایینى كورد و توركمان و مه‌سیحییه‌كان و هه‌روه‌ها رێكخراوه‌كان ئاماده‌ى بوون.

له‌ وته‌یه‌كدا كاكه‌مین نه‌جار سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تى پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ هه‌ولێر ئاماژه‌ى به‌ ره‌وشى ئێستاى هه‌رێمى كوردستان و عیراق كرد له‌وانه‌ ئه‌و بارودۆخه‌ى ئێستا له‌ ناوچه‌ دابڕێنراوه‌كان به‌ گشتى و له‌ ناوچه‌كانى سه‌عدیه‌ و جه‌له‌ولا به‌ تایبه‌تى گوزه‌ر ده‌بێت.

هه‌روه‌ها باسى له‌ بۆردومان و ئه‌و بارگرژیانه‌ كرد كه‌ ئێستا له‌سه‌ر سنووره‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌لایه‌ن هه‌ردوو وڵاتى دراوسێ ئێران و توركیاوه‌ هاتووه‌ته‌ كایه‌وه‌.

هه‌روه‌ها داواى كرد بۆ یه‌كلاكردنه‌وى كێشه‌كان په‌نا بۆ رێگه‌چاره‌ى ئاشتى ببرێت و له‌ناوخۆى هه‌رێمى كوردستانیشدا یه‌ك ریزى و یه‌ك هه‌ڵویستى نێوماڵى كورد و قووڵكردنه‌وه‌ى گیانی پێكه‌وه‌ ژیانى به‌ گرنگ زانی.
Top