جێگری سەرۆكی پارتی لەگەڵ سه‌رنوسه‌رانى رۆژنامه و گۆڤاره‌كان و به‌رێوه‌به‌رانى كه‌ناڵه‌كانى ئاسمانى و رادیۆكانى سه‌ر به‌ده‌زگاى رۆشنبیرى و راگه‌یاندن كۆبۆه‌وه
به‌رێزیان له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا تیشكى خسته سه‌ر هه‌ڵوێست و سیاسه‌تى پارتى له‌باره‌ى گه‌رمترین ئه‌و مه‌سه‌لانه‌ى ئێستا له هه‌رێمى كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌دا له ئارادان. له‌م رووه‌وه به‌شێوه‌یه‌كى تایبه‌تى بابه‌تى كێشه و گرفته‌كانى سه‌ر سنوره‌كانى هه‌رێم له‌گه‌ڵ ولاَتانى دراوسێدا باسكران كه ده‌ره‌نجام به‌هۆى ره‌فتار و كار و كرده‌وه‌كانى هه‌ر یه‌ك له پژاك و په‌كه‌كه‌وه كه بوونه‌ته به‌هانه به‌ده‌ستى ده‌وڵه‌تى توركیا و كۆمارى ئیسلامى ئێرانه‌وه كه هێرشى چه‌كدارى بكه‌نه سه‌ر ناوچه‌كانمان و به‌تۆپ و فرۆكه‌ى جه‌نگى زیانى زۆر به خه‌ڵكى بىَ دیفاعى ئێمه بگه‌یه‌نن. له كاتێكدا هه‌رێمى كوردستان و ناوه‌ندى سیاسى له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ركردنى ئاشتیانه‌ى هه‌موو كێشه‌كاندایه و پێویسته كارى زیاتر بكرێ بۆ سوود وه‌رگرتن له هه‌لومه‌رجه‌كانى ئێستاى جیهان و ناوچه‌كه بۆ رێكخستنى خه‌باتى سیاسى له پێناوى مافه‌كانى نه‌ته‌وه‌ى كورد . هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه‌دا ئه‌ركى پژاك و په‌كه‌كه‌یه كه به‌م رێگایه‌دا خه‌باتى ئێستاى خۆیان له پێناوى ئایینده رێكبخه‌نه‌وه و به‌رژه‌وه‌ندنى گه‌لى كوردستان و پاراستنى ئه‌م هه‌رێمه ئازاد و دیموكراته‌ى كوردستان له‌سه‌رووى برِیار و كاركرده‌وه گه‌لێكه‌وه سه‌یر بكه‌ن، كه ده‌ره‌نجامه‌كه‌ى ته‌نیا كوشتنى هاولاَتیانى سڤیلى هه‌رێم و وێرانكردنى دیهات و زیانگه‌یاندن به ژیان و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان ته‌واو ده‌بێت و هیچ خزمه‌تیك به نه‌ته‌وه‌ى كورد ناكات.
سه‌باره‌ت به هه‌لومه‌رجى ناوخۆى هه‌رێم و په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆندا ، به‌رێز نێچیرڤان بارزانى جێگرى سه‌رۆكى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد كه هه‌نگاوه‌كان ئه‌رێنین و چوونه پێشه‌وه‌یه‌كى باش له ئارادایه و وه‌لاَمى ئیجابى نامه‌كه‌ى هه‌رسىَ لایه‌نى ئۆپۆزسیۆن دراوه‌ته‌وه‌و ئه‌و خالاَنه‌ى تێیدا هاتوون ده‌خرێنه سه‌ر راسته رێى جێبه‌جێكردن و ، جه‌نابى سه‌رۆك بارزانى له‌م باره‌یه‌وه برِیارى دروست ده‌رده‌كات و له دواى جه‌ژنی ره‌مه‌زانى پیرۆزیش ده‌ستپێشخه‌ریه‌كى نیشتمانى ده‌كات بۆ هه‌رچى زیاتر دارِشتنى بناغه‌ى توندوتۆڵى یه‌كریزى هێزه سیاسیه‌كان و ناو ماڵى كورد بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ى ئه‌گه‌ره‌كانى ئایینده.
سه‌باره‌ت به‌كێشه‌كانى ناوچه دابرێنراوه‌كان به‌گشتى و به تایبه‌تیش ئه‌و هه‌لومه‌رجانه‌ى له سه‌عدیه و جه‌له‌ولا و خانه‌قین و دیاله هاتوونه ئاراوه ، به‌رێز نێچیرڤان بارزانى بایه‌خى ئه‌و ناوچانه‌ى بۆ هه‌رێمى كوردستان روون كرده‌وه‌و ئاماژه‌ى بۆ كۆششه هه‌مه‌لایه‌نه‌كان كرد بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى ئه‌و ناوچانه كه ده‌ره‌نجامه‌كه‌ى پێویسته به كۆتایى هاتن به ته‌عریب و ره‌فتارى شۆڤێنى و راگواستنى كوردان بێت و ، پێویسته هاولاَتیان بگه‌رێنه‌وه جێى و رێى خۆیان و ژیان و ماڵ و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان پارێزراو بێت و ، ئه‌و عه‌ره‌بانه‌ى بۆ ته‌عریب هێنراونه‌ته ناوچه‌كه بگه‌رێنرێنه‌وه شوێنى خۆیان ، ئه‌گه‌ر نا ئه‌وا كورد هه‌موو خه‌یارێكى دیكه‌یشى بۆ ره‌وایه كه له‌پێناوى پاراستنى كوردان و كۆتایى هاتنى تیرۆر و تیرۆریستان و سیاسه‌تى شۆڤێنیانه په‌ێره‌وى بكات.
