سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له به‌رێز محه‌مه‌دی حاجی مه‌حموود و شاندێكی مه‌كته‌بی سیاسی حیزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان ده‌كات
له دیدارێكدا ، به‌رێز محه‌مه‌دی حاجی مه‌حموود سكرتێری حیزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان سوپاس و پێزانینی خۆی و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و گشت هه‌ڤاڵانی حیزبی گه‌یانده به‌رێز سه‌رۆكی كوردستان بۆ به‌شداریكردن و ئاماده‌بوونی له كۆنگره‌ی حیزب كه ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا له شاری هه‌ولێر به‌رێوه‌چوو.
ئه‌وه‌شی راگه‌یاند كه به‌شداریكردنی سه‌رۆكی كوردستان پشتیوانیه‌كی گه‌وره بوو بۆ سه‌ركه‌وتنی كۆنگره و ته‌ئكیدیشی له‌وه‌كرده‌وه كه گۆڕانكارییه‌كی باش له پاش كۆنگره له حیزب كراوه به سه‌ركه‌وتنی لاوان بۆ مه‌كته‌بی سیاسی و هه‌روا له دروشم و سروودی حیزب.
هه‌روا سكرتێری حیزب پشتیوانی و هاوكاری حیزبه‌كه‌یانی بۆ سه‌رۆكی كوردستان و پاراستنی ئه‌زموون و ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌لی كوردستان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌و كه‌موكورتیه‌كان دوپاتكرده‌وه .
سه‌رۆك بارزانی وێرای پیرۆزبایكردن به بۆنه‌ی كۆتایهاتنی كۆنگره‌ی حیزبی سۆسیالیست به سه‌ركه‌وتوویی، رۆڵی به‌رێز محه‌مه‌دی حاجی مه‌حموود و حیزبی سۆسیالیستی به‌رزنرخاند له بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌له‌كه‌ماندا كه هه‌میشه داكۆكی و خه‌باتیان كردووه بۆ رزگاری گه‌له‌كه‌مان و هیوای خواست كه حیزبی سۆسیالیست پاش سه‌ركه‌وتنی كۆنگره‌كه‌ی و به گوروتینێكی تازه‌وه درێژه به خه‌بات و تێكۆشانی خۆی بدات .
ئه‌مه‌و له به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا باس له پارستنی یه‌كریزی هێزولایه‌نه سیاسیه‌كان و یه‌كخستنی نێوماڵی كورد و پێكه‌وه كاركردن و به‌ره‌و پێش بردنی ئه‌زمونی هه‌رێمی كوردستان كرا‌و سه‌رۆك بارزانی جه‌ختی له‌سه‌ر به‌رده‌وام بوون و پێكه‌وه كاركردنی هه‌موو هێزولایه‌نه سیاسیه‌كان كرده‌وه بۆ پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كان و سه‌رخستنی پرۆسه‌ی چاكسازی و نه‌هێشتنی كه‌موكوڕتیه‌كان و خزمه‌تكردنی زیاتری خه‌ڵكی كوردستان.
