وەزارەتی دەرەوەی تورکیا: هیچ هاوڵاتییەکی سڤیل لە کوردستان نەکوژراوە، وێنەکانیش دروستکراون
لە بەیاننامەکەدا هاتووە، تەنیا بنکەو بارەگاکانی پەکەکە کراوەتە ئامانج، ئەو وێنەو گرتە ڤیدیۆیانەی لەبارەی شەهیدکردنی هاوڵاتیانی مەدەنی بڵاکراونەتەوە، سەرلەبەری بە ناڕاست دادەنێت و دەڵێت دروستکراون و تەنانەت یەک هاوڵاتی مەدەنیش نەکوژراوە.
رۆژی 21 ی ئەم مانگە بۆردومانی فرۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا رێگای کورتەکی چیای قەندیلی گرتەوە، ئۆتۆمبێلێکی هاوڵاتیان بووە ئامانج تەواوی سەرنشینەکانی پارچەپارچەکردو شەهیدکرد، کە هەموویان ئەندامی یەک خێزان بوون پێکهاتبوون لە چوار منداڵ و دوو ئافرەت و یەک پیاو.
پەیامنێر وێنەی تەرمی قوربانیەکانی ئەو رووداوەی لایە بەڵام لەبەر ئەوەی وێنەکان بەشێوەیەک جەرگبڕن بۆیە بڵاوی نەکردۆتەوە کە پیشانی دەدات قوربانیەکان هاوڵاتی سڤیلن.
-pna
