سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ رانییه‌ به‌شداریى له‌ پرسه‌ى شه‌هیدانى بۆردومانى فرۆكه‌ جه‌نگییه‌كانى توركیا كرد

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ رانییه‌ به‌شداریى له‌ پرسه‌ى شه‌هیدانى بۆردومانى فرۆكه‌ جه‌نگییه‌كانى توركیا كرد
به‌ڕێز مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌ردانێك گه‌یشته‌ ڕانیه‌ و به‌شداریی له‌ پرسه‌ى شه‌هیدانی رووداوه‌كه‌ى بیست و یه‌كی ئه‌م مانگه‌ى بناری قه‌ندیل كرد .

له‌ سه‌رۆك بارزانى وێڕاى دووباره‌ ده‌ربڕینى نیگه‌رانى و هاوسۆزیى خۆى بۆ شه‌هید بوونى ئه‌و حه‌وت كه‌سه‌ له‌ یه‌ك خانه‌واده‌، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى خۆى ئاراسته‌ى كه‌سوكارى شه‌هیده‌كان كرد ،

هه‌روه‌ها سه‌رۆك بارزانى داواى له‌ پژاك و په‌كه‌كه‌ كرد كه‌ چیتر بیانو نه‌ده‌نه‌ ده‌ست وڵاتانی توركیا و ئێران ،

هاوكات سه‌رۆك بارزانی داوای له‌ وڵاتانی ئێران و توركیا كرد چیتر هێرش نه‌كه‌نه‌وه‌ سه‌ر ناوچه‌ سنوورییه‌كان و هاووڵاتییانی بێتاوانی ئه‌و ناوچانه‌ .

سه‌رۆك بارزانی راشیگه‌یاند كاتێك كه‌ وێنه‌كانی ئه‌م خێزانه‌م بینی چه‌ند جوان بوون و پاش كه‌مێك بوونه‌ خه‌ڵوز ئه‌و كاره‌ساته‌ یه‌كێك بوو له‌و كاره‌ساتانه‌ى كه‌ زۆر ته‌ئسیری لێكردم.

هه‌ر ئه‌مرۆ به‌رێز مه‌سعوود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سه‌ردانى قه‌ڵادزێى كرد و له‌گڵ ئاواره‌كانى بنارى قه‌ندیل كۆبووه‌وه‌ و له‌ نزیكه‌وه‌ گوێ له‌ داواكارى و داخوازى ئه‌و ئاوارانه‌ گرت.
Top