داوا ده‌كرێت حكومه‌تی هه‌رێم سكاڵا له دژی توركیا تۆمار بكرێت
له دانیشتنی پێنجه‌می نائاسایی په‌رله‌مانی كوردستان كه تایبه‌ت بوو به تاوتوێ كردنی بۆردوومانه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر خاكی كوردستان، له راپۆرتی لیژنه‌ی ناوخۆ داوا كراوه كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به هۆی ئه‌و هێرشه درندانه‌ی توركیا بۆ سه‌ر خه‌ڵكی سڤیڵ ئه‌نجامی داوه له دادگای لاهای سكاڵا له سه‌ر توركیا تۆمار بكات.
په‌رله‌مانتار قادر حه‌سه‌ن سه‌رۆكی شاندی لیژنه‌ی ناوخۆ رِاپۆرتی لیژنه‌ی ناوبراوی خوێندنه‌وه، تێیدا داواكاریه‌كی خه‌ڵكی ئه‌و سنووره‌ی خسته‌رِوو له‌وانه خه‌ڵكه داوای ئه‌وه‌یان ده‌كرد كه چاره‌سه‌رێكی بنه‌رِه‌تی بۆ كێشه‌كه‌یان بدۆزرێته‌وه ئه‌گه‌ر نا حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چاره‌سه‌ری نیشته‌جێبوونیان بۆ بكات، له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌ی خوێندن، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان قه‌ره‌بووی زیان لێكه‌وتوان بكاته‌وه.
له به‌شێكی راپۆرته‌كه‌دا هاتبوو\" كه لیژنه‌كه داوایان كردووه په‌رله‌مانی كوردستان ئیدانه‌ی ئه‌و تۆپ باران و بۆردومانانه‌ی ولاَتی توركیا بكات هه‌روه‌ها داوای له حكومه‌تی عێراق و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بكرێت داوا له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی بكات كه كۆبونه‌وه‌یه‌ك بۆ ئه‌و مه‌به‌سته رِێك بخات \"".
هه‌روه‌ها هاتبوو\"" پێویسته حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له دادگای لاهای و دادگا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان له‌باره‌ی پێشه‌لكردنی مافی مرۆڤ داوا له‌سه‌ر توركیا تۆمار بكات، وه حكوومه‌تی توركیاش قه‌ره‌بووی زیان لێكه‌وتوانی ئه‌و ناوچانه بكاته‌وه\""."
