د.به‌رهه‌م ساڵح: سه‌رۆكی هه‌رێم ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر پێكهێنانی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆ بۆ راپه‌ڕین‌و هه‌ڵه‌بجه‌و سۆران ده‌ربڕی
هه‌ر له‌و نوسراوه‌دا كه ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم كراوه، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشنیازی كردووه حكومه‌تی هه‌رێمی كار بكات بۆ به‌ئیداره‌كردنی ده‌ڤه‌ره‌كانی زاخۆ‌و كۆیه‌و ئاكرێ به‌هه‌مان شێوه‌ی سێ ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆ.
له‌مباره‌یه‌وه د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: حكومه‌تی هه‌رێم كاری پێویست ئه‌نجامده‌دات بۆ به‌ئیداره‌كردنی هه‌رسێ ناوچه‌ی زاخۆ، كۆیه‌و ئاكرێ له‌پێناوی پێشكه‌شه‌كردنی كارئاسانی زیاتر بۆ هاووڵاتیان و زیاتر خزمه‌تكردنیان و به‌رجه‌سته‌كردنی زیاتری دابه‌زاندنی ده‌سه‌ڵات بۆ ناوچه‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی داموده‌زگاكانی حكومه‌ت باشتر‌و خێراتر كاروباری خه‌ڵك رایی بكه‌ن.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم بڕیاری پێكهێنانی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی بۆ هه‌ندێ ناوچه به‌ده‌ستكه‌وتێك گرنگ وه‌سفكردو رونیشیكرده‌وه كه له‌ماوه‌یه‌كی دیاریكراودا حكومه‌ت رێوشوێنی پێویست ده‌گرێته‌به‌ر بۆ پێكهێنانی ئیداره تازه‌كان.
