فه‌لاح مسته‌فا پێشوازی له سه‌رۆكی كاتی نێرده‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا بۆ سه‌روه‌ری یاسا له عیراق كرد
له دیدارێكدا كه به‌ڕێز ده‌یڤد وۆلف سه‌رۆكی نووسینگه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا بۆ سه‌روه‌ری یاسا له هه‌رێم ئاماده‌بوو، به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌ت پیرۆزبایی ده‌ستبه‌كاربوونی له سه‌رۆكی كاتی نێرده‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا بۆ سه‌روه‌ری یاسا له عیراق كرد‌و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست، هاوكات ئاماده‌یی حكومه‌تی هه‌رێمی نیشاندا به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ نووسینگه‌ی هه‌مان نێرده له هه‌رێم بۆ سه‌رخستنی كاره‌كانیان و جێبه‌جێ كردنی به‌رنامه‌كانیان له هه‌رێمی كوردستان و ته‌واوی عیراق.
به‌ڕێزیان باسی له بارودۆخی ئه‌مڕۆی هه‌رێم و هه‌وڵه‌كانی حكومه‌ت كرد بۆ چه‌سپاندنی سه‌روه‌ری یاسا‌و رێز گرتن و په‌یڕه‌و كردنی بنه‌ماكانی دیموكراسی و به‌هێزكردنی سیسته‌می دادوه‌ری، هه‌روا گووتی پێویستی زۆرمان به هاوكاری و یارمه‌تی ئێوه هه‌یه تا له بواری یاسایی بتوانن پشتگیریمان بكه‌ن بۆ بونیادنانی كۆمه‌ڵگایه‌كی پێشكه‌وتوو كه تێیدا هه‌موو تاكێك مافی پارێزراوبێت.
هه‌ر له دیداركه‌دا فه‌لاح مسته‌فا ستایشی هه‌وڵه‌كانی نێرده‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا بۆ سه‌روه‌ری یاسای كرد كه له ماوه‌ی رابردوو توانیان چه‌ندین خولی گرینگ بۆ دادوه‌ران و لێكۆله‌ره‌وه‌ی دادی و پۆلیس بكه‌نه‌وه، به‌ڕێزیان هیوای خواست پڕۆگرامه‌كانیان له هه‌رێمی كوردستان و ته‌واوی عیراق فراوانتر بكه‌ن و رۆلی زیاتر ببینن له بڵاوكردنه‌وه‌ی رۆشنبیری یاسایی و كردنه‌وه‌ی خولی راهێنان له ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم بۆ كارمه‌ندانی بواری چه‌سپاندنی یاسا و سازادنی كۆڕ‌و سیمیناری په‌یوه‌ست به‌م بوارانه.
به‌ڕێز كارل مورنیل سه‌رۆكی كاتی نێرده‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا بۆ سه‌روه‌ری یاسا له عیراق سوپاسی ئه‌م پێشوازی و پشتیوانیه‌ی كرد له نێرده‌كه‌یان و خۆشحاڵی خۆی نیشاندا به پێشكه‌وتنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و جه‌ختی له‌سه‌ر به‌رده‌وامی به‌رنامه‌ی نێرده‌كه‌یان كرده‌وه وه‌ك پاڵپشتیه‌ك بۆ ئه‌و پێشووه‌چوونانه‌ی تا ئێستا له‌ڕووی سه‌روه‌ری یاسا و چه‌سپاندنی زیاتری بنه‌ماكانی دیموكراسی به‌ده‌ست هاتوون. هه‌روا گووتی تا عیراق سه‌قامگیرتر بێت نێرده‌كه‌مان ده‌توانێ كاری زیاتر ئه‌نجام بدات و زیاتر رۆلی خۆی ببینێ له چه‌سپاندنی سه‌روه‌ری یاسا‌و پاراستنی زیاتری مافه‌كانی مرۆڤ له ته‌واوی عیراق. هاوكات تیشكی خسته سه‌ر ئه‌و به‌رنامانه‌ی له ساڵی داهاتوو ئه‌نجام ده‌درێن.
