هه‌ڵمه‌تی ئیمزا كۆكردنه‌وه له دژی توركیا‌و ئێران بۆ راگرتنی تۆپباران و بۆردوومانه‌كانی سنوور ده‌ستی پێكرد
ئه‌مرِۆ له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵمه‌تی ئیمزا كۆكردنه‌وه له دژی تۆپباران و بۆردوومان كردنی ناوچه سنووریه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له لایه‌ن توركیاوه ده‌ستی پێكرد.
عیرفان عه‌زیز سكرتێری یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان ئه‌مرِۆبه سایتی (گوڵان میدیا)ی راگه‌یاند\" ئه‌مرِۆ له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان به شاری كه‌ركوكیشه‌وه یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان هه‌ڵمه‌تێكی ئیمزا كۆكردنه‌وه‌ی ده‌ست پێكردووه له دژی تۆپباران و بۆردوومانه‌كانی وڵاتی توركیا و ئێران بۆ سه‌ر خاكی هه‌رێمی كوردستان\"".
روونیشیكرده‌وه\"" هه‌ڵمه‌ته‌كه ماوه‌ی سێ رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت و پاشان ئیمزاكان ئاراسته‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تی عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی گوشار بخه‌نه سه‌ر وڵاتی توركیا و ئێران بۆ ئه‌وه‌ی تۆپباران و بۆردوومانه‌كانیان بۆ سه‌ر خاكی كوردستان رابگرن\"".
وتیشی\"" له یه‌كه‌م رۆژی هه‌ڵمه‌ته‌كه به هه‌زاران هاووڵاتی له سه‌رجه‌م شار‌و شارۆكه‌و شاره‌دێیه‌كانی كوردستان به‌شداریان له هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا كرد‌و ئیمزایان كرد\""."
