پەرلەمانی كوردستان لەبارەی بۆردومانكردنی ناوچە سنوریەكان كۆدەبێتەوە

پەرلەمانی كوردستان لەبارەی بۆردومانكردنی ناوچە سنوریەكان كۆدەبێتەوە
به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌ سه‌ر بۆردومانكردنی ناوچه‌ سنوریه‌كان سبه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌ و، بۆ ئەو مەبەستە پەرلەمانی كوردستان لەزاری سەرۆكەكەیەوە بانگێشتی گشت ئەندامانی كردوە بۆ كۆبونەوە..

به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه‌ بڕگه‌ی (1) له‌ مادده‌ی (6)ی پێڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان ژماره‌ (1)ی ساڵی 1992 هه‌مواركراو پێمانی داوه‌. بڕیاردرا به‌ به‌ستنی دانیشتنێكی نا ئاسایی ساڵی دووه‌می خولی گرێ‌ دانی دووه‌می په‌رله‌مانی كوردستان له‌كاتژمێر (10)ی پێش نیوه‌ڕۆی رۆژی پێنچ شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 25/8/2011، به‌مه‌به‌ستی خستنه‌ رووگفتوگۆكردن له‌ سه‌ر بۆردومانكردنی ناوچه‌ سنوریه‌كانی هه‌رێمی كوردستان - عیراق له‌لایه‌ن فرۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی كۆماری توركیا.


له‌گه‌ڵ رێزدا

محمد قادر عبدالله
(د.كه‌مال كه‌ركووكی)
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان - عیراق
Top