ئه‌مرۆ له‌سه‌رتاسه‌ری هه‌رێم واژوو دژی بۆردوومان و تۆپباران كردنی خاكی كوردستان كۆده‌كرێته‌وه
یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان له‌به‌یانامه‌یه‌كی فه‌رمی ئیدانه‌ی تۆپ بارانكردنی ناوچه سنووریه‌كانی كرد له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له ولاَتی توركیا و ئێران، به‌یانیش له‌سه‌رتاسه‌ری هه‌رێم ده‌ست به كۆكردنه‌وه‌ی واژوو ده‌كرێت له دژی تۆپ بارانكردنه‌كان.
یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان له‌به‌یانامه‌یه‌كیدا كه ئه‌مرِۆ بلاَویكردۆته‌وه، تێیدا هاتووه به توندی ئیدانه‌ی تۆپ بارانكردنی سنووره‌كانی هه‌رێم له لایه‌ن هه‌ریه‌ك له‌ولاَتی ئێران و توركیا ده‌كه‌ین دوا ده‌كه‌ین ده‌ست به‌جێ ئه‌و تۆپ بارانكردنانه رِابگرن و بێنه سه‌ر مێزی گفتوگۆ، چونكه هیچ كێشه‌یه‌ك به رِێگای سه‌ربازی چاره‌سه‌ر ناكرێت.
له‌به‌شێكی تری به‌یانامه‌كه‌دا هاتووه، چیتر ناكرێت له‌ئاست ئه‌و تۆپ بارانكردنانه بێ دده‌نگ بین بۆیه به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك دژی ده‌وه‌ستینه‌وه و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی لێ ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه كه ئه‌وه پێشه‌لكردنی خاكی سه‌روه‌ری هه‌رێمی كوردستانه.
له‌لێدوانێكی رِۆژنامه‌وانیدا بۆ ده‌زگاكانی رِاگه‌یاندن عیرفان عه‌زیز سكرتێری یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان رِایگه‌یاند\" ئه‌و 2 ولاَته له رِۆژه سه‌خته‌كان به‌كه‌ڵكی ئێمه هاتوون له‌رِابردوودا ئه‌مرِۆ به‌شێوازێكی دوور له‌یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر هاولاَتیانی سڤیلی ئێمه ده‌ربه‌ده‌ریان ده‌كه‌ن، ئێمه به‌توندی ئیدانه‌ی ئه‌و كاره ده‌كه‌ین و نیگه‌رانی خۆمان رِاده‌گه‌یه‌نین."
