لە هەڵمەتێکدا سێ تیرۆرستی داواکراو دەستگیر کران

لە هەڵمەتێکدا سێ تیرۆرستی داواکراو دەستگیر کران
هێزەکانی ئاسایشی کەرکوک لە هەڵمەتێکدا توانییان سێ تیرۆرست دەستگیر بکەن کە دەستیان لە چەندین کردەی تیرۆرستیدا هەبووە و لەلایەن دادگاوە داواکرا بوون.

بە پێی راگەیەندراوێکی هۆبەی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی کەرکوک کە کۆپییەکی بۆ ئاژانسی هەواڵی پەیامنێر نێردراوە، هاتووە: \"هێزەکانمان بە پێی چەند زانیارییەک و دوای چاودێریەکی ورد لە هەڵمەتێکدا لە ناو شاری کەرکوک توانیان سێ تیرۆرستی داواکراو دەستگیر بکەن بە ناوەکانی (ا. خ. ش.) و (س. خ. ش.) و (ا. ر.) کە بە رەگەز عەرەبن و خەڵکی سنوری شارۆچکەی حەویجەن، ئەو سێ تیرۆرستە بە پێی مادەی چواری تیرۆر لەلایەن دادگای کەرکوکەوە داواکرا بوون و دەستیان لە ژمارەیەک کردەوەی تیرۆرستی جۆراوجۆر لە سنوری پارێزگای کەرکوک هەبووە کردەوەکانیان بریتی بوون لە تەقاندنەوەی بۆمب، ئاراستەکردنی موشەک، تەقەکردن لە هێزە ئەمنییەکان و رفاندنی هاوڵاتیان و دوای دەستگیرکردنیان رەوانەی دادگا کران\"".

لەهەمان راگەیەندراودا هاتووە: \""هەر ئەمڕۆش هێزەکانمان توانیان لە گەڕەکی رێگای بەغدای شاری کەرکوک دەست بگرن بەسەر ئۆتۆمبیلێکی جۆری ئۆپل ئاسترا رەنگی رەساسی ژمارە 38089 کاتی کەرکوک ئەم ئۆتۆمبێلە لە شەوی 19 ئاب / ئۆگۆست 2011 لەو گەڕەکە لە هاوڵاتییەکی کورد بە ناوی جەبار حەمید شاسوار دزرابوو بەڵام دوای تێپەڕبوونی سێ رۆژ بەسەر ئەو رووداوە هێزەکانمان توانیان ئەو ئۆتۆمبێلە بدۆزنەوە و دوو تاوانباریش دەستگیربکەن بە ناوەکانی (ح. ا. ز.) و (ح. ج. س.) کە هەڵسابوون بە دزینی ئەو ئۆتۆمبێلە و دواتر ئۆتۆمبێلەکە درایەوە دەست خاوەنەکەی\""."
Top