كه‌مال كه‌ركووكی: به هه‌ر چ شێوه‌یه‌ك بوو بێت ده‌بێت توركیا بۆردوومانی ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێم رابگرێت
كه‌مال كه‌ركووكی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا له شاری هه‌ولێر رایگه‌یاند، په‌رله‌مانی كوردستان ئیدانه‌ی بۆردوومانی ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له لایه‌ن توركیاوه ده‌كات و ده‌بێت توركیا بۆردوومانه‌كان رابگرێت.
كه‌ركووكی له سه‌ره‌تای كۆنگره‌كه‌دا سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی كه‌سوكاری ئه‌و شه‌هیدانه كرد كه به‌بۆردومانی فرۆكه‌كانی توركیا شه‌هید بوون، دواتر به‌ناوی په‌رله‌مان و خه‌لكی كوردستان ئیدانه‌یه‌كی توندی ئه‌و هێرشانه‌ی كرد كه بۆته‌هۆی شه‌هیدو برینداربوون و ئاواره‌و ده‌ربه‌ده‌ركردنی خه‌لكی بێ دیفاعی كوردستان و گونده‌كانیان چۆل كردووه‌و ژیانیان لێ تێكچووه. سه‌رۆكی په‌رله‌مان راشیگه‌یاند كه ئه‌م جۆره كێشانه به‌توندوتیژی چاره‌سه‌ر نابن پێویسته رێگای دیالۆگ بگیرێته به‌رو و روونیشی كرده‌وه كه به‌هانه‌كانیان هه‌رچیه‌ك بێ نابێت خه‌لكی مه‌ده‌نی و بێ دیفاع بكرێنه ئامانج.
دكتۆر كه‌مال كه‌ركوكی ئه‌وه‌شی راگیاند كه ئه‌م هێرشه دژی ولاتیكی ئه‌ندامه له‌نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و دژی یاسا نێوده‌وله‌تیه‌كانه بۆیه پێویسته‌كۆمه‌لگای نێوده‌وله‌تی بێته‌ده‌نگ، سه‌رۆكی په‌رله‌مان داواشی له‌خه‌كی كوردستان و عیراق كرد به‌ده‌نگی به‌رز ئه‌م كارانه ئیدان بكه‌ن و داواشی كرد كه پێویسته له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو دوونیا كۆده‌نگیه‌ك دروست بكرێ بۆكۆتایی هێنان به‌م كێشانه.
سه‌رۆكی په‌رله‌مان داواشی كرد كه عیراقی فیدرال له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌كان به‌كاری خۆیان هه‌لبستن و رووی كرده كۆمه‌لگای نێوده‌وله‌تیش له‌سه‌ر ئه‌م هێرشانه بێنه ده‌نگ كه‌دژی مافه‌كانی مرۆڤ یاسا نێو ده‌وله‌تیه‌كانه.
پاشان سه‌رۆكی په‌رله‌مان زیاتر هه‌لوێستی هه‌رێمی كوردستانی له‌میانه‌ی وه‌لامدانه‌وه‌ی پرسیاری رۆژنامه‌نووسان روونكرده‌وه‌و له‌میانی وه‌ڵامێكیدا رایگه‌یان كه په‌رله‌مانی كوردستان دانیشتنێكی تایله‌ت بۆ لێكۆلینه‌وه‌و له‌م هێرشانه‌و دیاریكردنی هه‌لوێستی گرێ ده‌دات.
