نێچیرڤان بارزانى پێشوازى له ئاد مێڵكه‌رت نوێنه‌رى تایبه‌تى سكرتێرى گشتى UN كرد
له سه‌ره‌تاى دیداره‌كه‌دا باس له كۆتایی هاتنى كاره‌كانى ئاد مێڵكه‌رت وه‌ك نوێنه‌رى تایبه‌تى سكرتێرى گشتى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق كرا و له‌و ڕووه‌شه‌وه نێچیرڤان بارزانى ڕۆڵى مێڵكه‌رتى له پرۆسه‌ى سیاسی له عێراق و له‌یه‌كتر نزیككردنه‌وه‌ى لایه‌نه عێراقییه‌كان و پێشكه‌شكردنى هاوكارى ته‌كنیكى بۆ عێراقییه‌كان به به‌رزنرخاند و هیوای سه‌ركه‌وتنى له‌كار و ئه‌ركى نوێ‌دا بۆ خواست .
هه‌ر له دیداره‌كه‌دا گۆڕانكارییه‌كانى ئه‌م دواییه‌ى ناوچه‌كه و ڕه‌وشی سیاسی عێراق به‌گشتى و هه‌رێمى كوردستان به‌تایبه‌تى شیكرانه‌وه، سه‌باره‌ت به هه‌رێمى كوردستان و ئه‌و ڕووداو و په‌ره‌سه‌ندنانه‌ى كه له‌سه‌ر سنووره‌كانیدا له‌ئارادان ته‌ئكید كرایه‌وه كه به‌رده‌وامى تۆببارانه‌كانى سه‌رسنوورى هه‌رێمى كوردستان و ڕه‌وشی ژیانى هاووڵاتیان و گوندنشینان ناله‌بارده‌كات و سه‌قامگیرى ئه‌و ناوچانه تێكده‌دات و زیانیش به پرۆسه‌ى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌یان ده‌گه‌یه‌نێت .
له‌ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى گفتوگۆكانى دیداره‌كه‌دا پرسی مانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكا له عێراق خرایه به‌رباس و ڕه‌وشى ناله‌بارى هه‌ندێك له ناوچه دابڕێنراوه‌كان و شارۆچكه‌كانى جه‌له‌ولا و سه‌عدییه‌ش به‌تایبه‌تى باسكران كه تیایاندا خێزانه كورده‌كان ڕووبه‌ڕووى هێرشێكى داڕێژاو ده‌بنه‌وه ، ئامانجیش له‌و هێرش و شاڵاوانه ، به‌تاڵكردنى ئه‌و ده‌ڤه‌ره دابڕێنراوانه‌یه له كورد .
له كۆتایی دیداره‌كه‌شدا، ئاد مێڵكه‌رات سوپاسی خۆیی به نێچیرڤان بارزانى ڕاگه‌یاند و هاوكارى و پشتیوانییه‌كانى ئه‌وی له سه‌رخستنى كاره‌كانى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق و هه‌رێمى كوردستان به گرنگ و به‌رهه‌مدار وه‌سفكرد و هیواشى خواست هه‌رێمى كوردستان له پێشكه‌وتن و پێشخستنى به‌رده‌وامدا بێت.
