به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی سه‌نگه‌سه‌ر: له بۆردومانه‌كانی ئه‌مڕۆ تائێستا زیانی گیانی نه‌بووه
هێرش و بۆردومانه‌كانی فرۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا به‌رده‌وامی هه‌یه و ئه‌مڕۆ له دوو كاتی جیاوازدا, هه‌ردوو گوندی و ئێنزه و لێوژه و رێگای كورته‌ك به سه‌ختی بۆردومان كرانه‌وه.
له مباره‌یه‌وه به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی سه‌نگه‌سه‌ر به وه‌كاله‌ت هێمن عه‌بدوڵا به ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێری راگه‌یاند: له رۆژی پێنجه‌می به‌رده‌وامبوونی بۆردومانی فرۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر گوند و ئاواییه‌كانی سنوری سه‌نگه‌سه‌ر, ئه‌مڕۆ له كاتژمێر یه‌كی دوای نیوه‌ڕۆ هه‌ردوو گوندی ئێنزه و لێوژه و له كاتژمێر دووشدا رێگای كورته‌ك بۆردومان كرایه‌وه.
روونیكرده‌وه: بۆردومانه‌كانی ئه‌مڕۆ تاكو ئێستا هیچ زیانی گیانی لێنه‌كه‌وتۆته‌وه به‌ڵام ئاگر له‌زۆر له ناوچه‌كان به‌ربووه و به‌رده‌وامی هه‌یه.
هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی وه‌رتێ كوێستان ئه‌حمه‌د رایگه‌یاند: سه‌ره‌ڕای سوڕانه‌وه‌ی به‌رده‌وامی فرۆكه‌كان به ئاسمانی گوند‌و ئاواییه‌كانی ناوچه‌كه, چه‌ند به‌رزاییه‌كی له سنوری شاره‌دێی وه‌رتێ ئه‌مڕۆ له كاتژمێر دوو و نیودا بۆردومان كرد.
ئاماژه‌یدا: بۆردومانی فرۆكه‌كان و سوڕانه‌وه‌یان به‌رده‌وامی هه‌یه به‌ڵام تاكو ئێستا زیانی گیانی له‌م رووه‌وه نه‌بووه.
سوڕانه‌وه‌ی فرۆكه‌كانی توركیا له‌سه‌ر ئاسمانی باڵه‌كایه‌تی و ره‌واندوز و بناری قه‌ندیل و ناوده‌شت به‌رده‌وامی هه‌یه, به‌هۆی بۆردومانی رۆژانه‌شیان بۆسه‌ر گوند‌و ئاواییه‌كان هاوڵاتیانی ئه‌و ناوچانه له ترس و دڵه‌ڕاوكێ دان.
