سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له كونسوڵی گشتی نوێی ئه‌ڵمانیای فیدراڵ له هه‌رێمی كوردستان ده‌كات
سه‌رۆك بارزانی وێرای به خێرهێنانی به‌رێز رۆلف ئۆلریش هیوای سه‌ركه‌وتنی له ئه‌رك و كاره‌كانی نوێی بۆ خواست و ئاماده‌یی هه‌رێمی كوردستانیشی ده‌ربڕی بۆ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندیه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانیای فیدراڵ له سه‌رجه‌م بواره‌كاندا.
له لای خۆیه‌وه كونسوڵی گشتی نوێی ئه‌ڵمانیای فیدراڵ له هه‌رێمی كوردستان وێرای خۆشحاڵی ده‌ربڕین به دیداری سه‌رۆك بارزانی ، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه هه‌رێمی كوردستان زه‌مینه‌یه‌كی له باری هه‌یه بۆ ئه‌نجامدانی كاری وه‌به‌رهێنان بۆیه هه‌موو هه‌وڵێكی خۆی ده‌خاته گه‌ڕ بۆ هێنانی كۆمپانیا دیار‌و به ناوبانگه‌كانی ئه‌ڵمانیای فیدراڵ بۆ هه‌رێم به مه‌به‌ستی زیاتر ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی و دروستكردنی په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌و له نێوان هه‌ر دوولادا. تاوتوێكردنی بارودۆخی ناوچه‌كه به گشتی ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.
