سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له به‌رپرسی نووسینگه‌ی كونسوڵگه‌ری ئیتالیا له هه‌رێمی كوردستان ده‌كات
له دیدارێكدا ، به‌رپرسی نووسینگه‌ی كونسوڵگه‌ری ئیتالیا له هه‌رێمی كوردستان ویستی وڵاته‌كه‌ی بۆ سه‌رۆك بارزانی روونكرده‌وه بۆ په‌ره‌پێدانی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان به تایبه‌تی له ڕووی ئابووری و بازرگانی و رۆشنبیرییه‌وه .
راشیگه‌یاند كه كردنه‌وه‌ی نووسینگه‌ی كونسوڵگه‌ری وڵاته‌كه‌ی له هه‌رێمی كوردستان بۆ هه‌وڵ و كۆششه‌كانی سه‌رۆك بارزانی ده‌گه‌ڕێته‌وه كاتێ له دوای دیداریدا له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیتالیا له ساڵی رابردوودا داوایكرد ئیتالیا ئاستی نوێنه‌رایه‌تیه‌كه‌ی خۆی له هه‌رێم به‌رز بكاته‌وه .
هه‌روا ئه‌وه‌شی راگه‌یاند كه له روانگه‌ی وڵاته‌كه‌یه‌وه هه‌رێمی كوردستان هه‌رێمێكی ستراتیژییه و حكومه‌تی ئیتالیا به بایه‌خه‌وه ده‌ڕوانێته ئایندهی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێم .
سه‌رۆك بارزانی وێرای به‌خێرهێنانی به‌رپرسی نووسینگه‌ی كونسوڵگه‌ری ئیتالیا ، پیرۆزبایی لێ‌كرد به بۆنه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونیه‌وه و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست و ته‌ئكیدیشی له‌وه‌كرده‌وه كه هه‌رێمی كوردستان هه‌مان ویستی ئیتالیای هه‌یه بۆ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كان و كردنه‌وه‌ی كونسوڵخانه‌ی ئه‌و وڵاته‌ش رێخۆشكهرهوهیه بۆ پته‌وكردنی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه و له‌و رووه‌وه سوپاسی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیتالیای كرد كه به‌ڵێنه‌كه‌ی خۆی له كردنه‌وه‌ی كونسوڵخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له هه‌رێمدا به جێ هێنا.
