سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان نیگه‌رانی خۆی به‌رامبه‌ر به شه‌هیدبوونی 7 هاووڵاتیی سیڤیل ده‌ربڕی
چه‌ند رۆژێكه فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا هێندێ ناوچه‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆدرومان ده‌كه‌ن و رۆژی یه‌كشه‌ممه بیست و یه‌كی هه‌شتی دووهه‌زار و یازده له ئه‌نجامی ئه‌و بۆردومانكردنه حه‌وت هاووڵاتیی سیڤیل شه‌هید بوون .
له كاتێكدا نیگه‌رانیی خۆم به‌رامبه‌ر به شه‌هیدبوونی ئه‌و هاووڵاتییه سیڤیلانه ده‌رده‌بڕم، له هه‌مان كاتدا مه‌حكووم ده‌كه‌م . ته‌ئكیدیش ده‌كه‌مه‌وه كه شه‌هید كردن و زیان گه‌یاندن به هاووڵاتییانی سیڤیل هیچ پاساوێكی بۆ نییه و داوا له توركیا ده‌كه‌م كه ئه‌م جۆره ڕووداوه دووباره نه‌كاته‌وه .
مه‌سعوود بارزانی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
21/8/2011
