له خۆپێشاندانێكدا داوای راگرتنی بۆردوومانی ناوچه سنووریه‌كان كرا له لایه‌ن توركیاوه
به ده‌یان له هاووڵاتیانی كوردستان وه‌ك ناره‌زایی ده‌برِین خۆپێشاندانێكیان بۆ به‌رده‌م په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌نجام دا تێیدا داوای راگرتنی بۆردوومانكردنی ناوچه سنوورییه‌كانیان ده‌كرد له لایه‌ن توركیاوه.
سه‌باح ره‌حمان وه‌ك یه‌كێك له خۆپێشانده‌ران به سایتی (گوڵان میدیا)ی راگه‌یاند\" ئێمه خه‌ڵكی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستانین، له‌م خۆپێشاندانه‌دا داوا ده‌كه‌ین حكومه‌یت توركیا ده‌ستبه‌جێ بۆردوومانی ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بوو بێت رابگرێت\"".
روونیشیكرده‌وه\"" به كرده‌وه ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌و بۆردوومانانه ته‌نیا خه‌ڵكی گوندنشین و سڤیڵی كردۆته ئامانج و ناوچه‌یه‌كی كشتوكاڵییه‌و هیچ په‌یوه‌ندییه‌ك به بوونی گرووپی چه‌كداریه‌وه نییه\"".
ئاماژه‌یبه‌وه‌شدا\"" داوا له حكومه‌تی عێراق ده‌كه‌ین له‌رێگه‌ی كه‌ناڵه دیپلۆماسیه‌كانیه‌وه كار بۆ راگرتنی ئه‌م بۆردوومانانه بكات و هیچی دیكه‌ی بێده‌نگ نه‌بێت\"".
وتیشی\"" بۆردوومانی توركیا‌و تۆپباران كردنی ئێران هیچ پاساوێكی یاسایی بۆ نییه و پێشڵ كردنی سه‌روه‌ری خاكی هه‌رێمی كوردستانه\""."
