په‌رله‌مانی كوردستان داوا ده‌كات هێزی پێشمه‌رگه‌ی به شێوه‌یه‌كی یه‌كجاره‌كی له ناوچه‌كانی جه‌له‌ولا و سه‌عدیه‌و قه‌ره‌ته‌په جێگیر بكرێت
له دووه‌م رۆژی دانیتشنی نا ئاسایی خۆی دا، راپۆرتى كۆتایی په‌رله‌مانى كوردستان له‌باره‌ى كێشه‌ى ناوچه‌كانى خانه‌قین و ئاوى ئه‌لوه‌ند خوێندراوه و پاشان به زۆرینه‌ی ده‌نگی په‌رله‌مانتاران په‌سه‌ند كرا.
له راپۆرته‌كه‌دا هاتبوو، به توندى ئیدانه‌ى ئه‌و كرده‌وه تیرۆرستیانه و به زۆر ئاواره‌كردنى دانیشتوانى شارۆچكه‌كانى سه‌عیدیه و مه‌ده‌ڵى و به‌تایبه‌تى ده‌ڤه‌رى گه‌رمه‌سێر ده‌كه‌ین ، كه بۆته هۆى شه‌هید بوون سه‌دان هاوولاَتى و كه‌سایه‌تى و ئاواره‌بوونى هه‌زاران خێزانى ره‌سه‌نى ناوچه‌كه ، هه‌روه‌ها ئیدانه‌ى گڵدانه‌وه‌ى ئاوه‌ى ئه‌لوه‌ند له‌لایه‌ن كۆمارى ئیسلامى ئێرانه‌وه ده‌كه‌ین.، به پێى مادده‌ى140 ده‌ستورى هه‌میشه‌یی عێراق ، ده‌بوو دۆخى ناوچه دابراوه‌كانى كوردستان ئاسایی بكرێته‌وه ، به‌لاَم هیچ یه‌كێك له سێ قۆناغه‌كه‌ى ئاسایی كردنه‌وه و سه‌رژمێرى و راپرسى جێبه‌جێنه‌كراون ، له‌مه‌شدا حكومه‌تى فیدراڵ به‌كه‌مته‌رخه‌م ده‌زانین ، هه‌موو ده‌سه‌لاَته‌كانى جێبه‌جێكردنى ئه‌و مادده‌یه‌ى له ئه‌ستۆدایه ، سه‌ره‌رِاى ئه‌وه‌ى له به‌رنامه 22خاڵیه‌كه حكومه‌تى مالیكى پابه‌ندبوونى خۆى به جێبه‌جێكردنى ئه‌و مادده‌یه دووپات ده‌كاته‌وه ، به‌لاَم له‌وا قیعدا نه‌وه‌ك هه‌ر هیچ نه‌بیندرا ، به‌ڵكو له‌ناو حكومه‌ته كه كۆسپ له‌به‌رده‌م هه‌ر هه‌نگاوێك داده‌ندرێ كه بۆ جێبه‌جێ كردنى ماده‌كه ده‌ندرا، پێویسته حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئه‌ركى خۆى له پاراستى گیان و ماڵى دانیشتوانى ئه‌و ناوچانه جێبه‌جێ بكات و به په‌له‌و بێ دواكه‌وتن هێزى پێشمه‌رگه ره‌وانه‌ى ئه‌و ناوچانه بكات و پاراستنى هاولاَتیان بێ جیاوازى بگرێته‌وه ئه‌ستۆ، چونكه هێزى سه‌رباى سوپاى عێراق نه‌یتوانیوه ئه‌ركانى خۆى له پاراستنى ئائاسایشى خۆى جێبه‌جێ بكات ، به گوێره‌ى برِگه دووى ماده‌ى 7ى ده‌ستورى عێراق ده‌بێت له‌ژێر هیچ پاساوێكى ئه‌منى و سه‌ربازیدا پاشه‌كشه نه‌كه‌ن.
4- داوا له حكومه‌تى فیدراڵ ده‌كه‌ین مادده‌ى 9 له ده‌ستورى عێراق جێبه‌جێ بكات ، بۆ راگرتنى هاوسه‌نگى له رێژه‌ى به‌شداربوونى گشت پێكهاته‌كان له ریزه‌كانى سوپا و پۆلیس و هێزه‌كانى ئاسایش ناوخۆى عێراق، پێویسته هه‌موو ئه‌و ده‌زگا ئه‌منیانه‌ى تاكلایه‌نانه دروستكراون ، هه‌ڵبوه‌شێنه‌وه ، به‌تایبه‌تى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى جه‌له‌ولا و فه‌وجى فریاكه‌وتنى جه‌له‌ولا و له گه‌ڵ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى ناوى نه‌وتخانه، داواكارین له دوا له نوێنه‌رانى هه‌رێم له به‌غدا ده‌كه‌ین له سه‌ر ئاستى هه‌رسێ ده‌سه‌لاَته‌كه‌ى به‌غدا ، فشارى زیاتر دروست بكه‌ن بۆ جێبه‌جێ كردنى ماده‌ى 140 و به‌هاناوه‌چونى خه‌ڵكى ناوچه‌كه ، بۆ رێگوه گرتن له ئه‌گه‌رى سه‌رهه‌ڵدانى رووداوى ترسناكتر، پێویسیته ده‌سته‌ى ناوچه دابرێندراوه‌كان كارابكرێت و به‌گوێره‌ى یاساكه‌ى خۆى به‌كاره‌كانى هه‌ڵسێ و راپۆرتى زوه‌رزى پێشكه‌ش به په‌رله‌مان بكات، گه‌رِانه‌وه‌ى ئه‌و ئاوارانه‌ى به پاساوى شه‌ری تایفى له‌وناچه‌كانیان ده‌ركراون و تاكو ئێستا نه‌گه‌راونه‌ته‌وه شوێنه‌كانیان ،بۆئه‌مه‌ش حكومه‌تى فیدراڵ رۆڵى گرنگى خۆیان ببینن له قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ى ئاواره‌كان و گه‌رانه‌وه‌یان بۆ شوێن و كارى خۆیان و دڵنیاكردنه‌وه‌یان له دابینكردنى ئاسایش، پێویسته هه‌ردوو حكومه‌تى هه‌رێم و عێراق له سه‌ر ئاستى جیهانى و ئیقلیمى و ناوخۆ كار بۆ چاره‌سه‌ر كردنى برِینى ئاوى ئه‌لوه‌ند بكه‌ن كه ماوه‌ى هه‌شت ساڵه كۆمارى ئیسلامى ئێران به بێ هیچ پاساوێك ئاوه‌كه ده‌گرێته‌وه ، زیانێكى زۆر به ناوچه‌كه دروست ده‌كات ، بۆیه له سه‌رۆ حكومه‌تى فیدراڵ پیچویسته ئه‌ركى خۆى جێبه‌جێ بكات و ئه‌ركى روون له‌و باره‌یه‌وه هه‌بێت، بۆ هه‌موو هێزه‌و لایه‌نه سیاسیه‌كان پێویسته به وه‌شیاریه‌وه چاودێرى ئه‌و رووداوان بكه‌ن كه روو به‌روى هه‌رێمه‌كه‌مان ده‌بێته‌وه ، له‌وانه پۆباران كردنى سنوره‌كان له لایه‌ن ولاَتانى دراوسێ و بارودۆخى ناوچه دابرواوه‌كان ، بۆئه‌مه‌ش پێویسته حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئه‌م هه‌نگاوانه بنى ، له‌وانه نه‌هێشتنى ئاسه‌وارى دوو ئیداره‌یی له‌ناوچه‌كه ، ته‌واوى مامه‌له‌ى شه‌هیدانه‌ى ئه‌و هاولاَتیانه‌ى به‌هۆى كارى تیرۆرستیه‌وه شه‌هید بوون ، گرنگى دان به خوێندنى كوردى و دابینكردنى پێویسته‌كانى په‌روه‌رده‌یی و خوێندنى بالاَ و وه‌رگرتن خوێندكاران له زانكۆ‌و په‌یمانگاكانى هه‌رێمى كوردستان ، دورستكردنى كه‌مپێكى نیشته‌جێبوون بۆ ئاواره‌كان تا ئه‌و كاته‌ى دۆخه‌كه ئاسایی ده‌بێته‌وه ده‌گه‌رێنه‌وه سه‌ر زێدى خۆیان، له‌بودجه‌ى ساڵى 2012 ئه‌و ماف و ئیمتیازاتانه‌ى بۆ خه‌ڵكى هه‌رێم دابین ده‌كرێ ئه‌و ناوچانه‌ش بگرێته‌وه ،ـ چونكه له رووى خزمه‌تگوازریه‌وه حكومه‌تى فیدراڵ ئه‌وناوچانه‌ى فه‌رامۆش كردووه و هیچ بایه‌خى پێنه‌داوه ، به‌شێك له فه‌رمانبه‌رانى ده‌ڤه‌ره‌كه له‌سه‌ر میلاكى حكومه‌تى هه‌رێمن پێویسته سود له سولفه‌ى هاوسه‌رگیر و عه‌قار بن ، پێویسته‌خزمه‌تگوزارى به‌په‌له بگه‌یه‌ندرێته ناوچه‌كانىسه‌عدیه و جه‌له‌ولا و مه‌ده‌نى.
سه‌باره‌ت به ئاوى ئه‌لوه‌ند بۆمان ده‌ركه‌وت كه به‌مه‌به‌ست ئاوه‌ى ئه‌لوه‌ند له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه گلده‌درێته‌وه ، ئه‌مه‌ش زیانى هه‌مه‌لایه‌نه‌ى به شارى خانه‌قین و چه‌ند گوندێك گه‌یاندووه ، بۆیه پێویسته حكومه‌تى فیدراڵ و ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران هه‌نگاوى خێرا بگرنبه‌ر له رێگاى كه‌ناڵى دیلۆماسى ئه‌و گرفته چاره‌سه‌ر بكرێت ، هه‌روه‌ها گه‌یاندنى كه‌ناڵێكى هاو له سیروانه‌وه بۆ ئاوى ئه‌لوه‌ند ، لیدانى بیرى ئاو له‌وناچانه‌ى به هۆى ئاوى ئه‌لوه‌ند توشى بێ ئاوى بوون ، خزمه‌تگوزارى بخه‌وانى پێشكه‌ش به‌و سنوره بكرێت كه به هۆى گلدانه‌وه‌ى ئاوى ئه‌وه‌ند ووشك بوون.
