42 ساڵه‌ی كوَمه‌ڵ كوژی ئه‌شكه‌وتی ده‌كان به‌رِێوه‌چوو
هه‌ولێر _ گوڵان میدیا
ئه‌مرِۆ له ئه‌شكه‌وتی ده‌كان له ده‌ڤه‌ری شیخان به ئاماده بوونی ئارام ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفال كراوان و حه‌سو نرمو قائمقامی شیخان و به‌رێوه‌به‌ری گشتی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفال كراوانی دهۆك و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسی ئیداری ناوچه‌كه و كه‌س و كاری شه‌هیدانی سنووره‌كه , یادی 42 ساڵه‌ی كوَمه‌ڵكوژی ئه‌شكه‌وتی ده‌كان به‌رز راگیرا.
له سه‌ره‌تای مه‌راسیمه‌كه‌دا حه‌سو نه‌رمو قائمقامی شیخان وێرای به‌خێرهێنانی وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفال كراوان و وه‌فدی هاورێی سازكردنی مه‌راسیمێكی له‌م چه‌شنه‌ی له شوێنی كوَمه‌ڵكوژی ده‌كان به‌ر نرخان و گوتی: مه‌رگه‌ساتی كوَمه‌ڵكوژی ده‌كان یه‌كه‌مین كومه‌ڵكوژی بوو كه رژێمی پێشوو دژ به خه‌ڵكی ئه‌م سنوره ئه‌نجامی دا , یاد كردنه‌وه ئه‌م مه‌رگه‌ساته و گرنگی پێدانی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان جێگای سوپاسی ئێمه‌یه هیوا دارین ئه‌م تاوانه‌ش هاوشێوه‌ی تاوانه‌كانی تر به جینوساید بناسرێ و تاوانبارانیشی به سزای خوَیان بگه‌ن.
ئێمه وه‌كو خه‌ڵكی ناوچه‌كه و كه‌س و كاری شه‌هیدان چه‌ند داواكاریه‌ك ده‌خه‌ینه به‌ر ده‌ستی وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان به‌و هیوایه‌ی له به‌رچاوی بگرێت و بوَ خزمه‌تی كه‌س وكاری شه‌هیدان چونكه ئه‌و ئازادیه‌ی ئێستا ئێمه له‌سایی ده‌ژین به‌رهه‌می خوێنی روَڵه‌كانیانه.
له‌لایه‌ن خوَیه‌وه ئارام ئه‌حمد محمد وزیری كاروباری شه‌هیدان وئه‌نفال كراوان پرس و سه‌ره‌خوَشی خوَی بوَ سه‌رجه‌م شه‌هیدانی كوردستان و شه‌هیدانی ئه‌شكه‌وتی ده‌كان دوپات كرد و گوتی: ئه‌مروَ لێره له ئه‌شكه‌وتی ده‌كان یادی كاره‌ساتێكی تری گه‌له‌كه‌مان ده‌كه‌ینه‌وه ئه‌ویش یادی كوَمه‌ڵكوژی خه‌لكێكی سفیلی ئه‌و سنوره‌یه, تاوانێكی له‌م چه‌شنه ئه‌وه‌مان بوَ ده‌رده‌خان كه رژێمی به‌عس هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ده‌ست به‌كاربوونیه‌وه به‌رنامی قر كردن و له‌ناوبردنی گه‌لی كوردستانی دارشتووه هه‌ر بوَیه له ساڵی 1969 ,لێره‌دا ئا له‌م ئه‌شكه‌وته‌دا رژێمی له‌ناچوو تاوانێكی تری دژ به گه‌له‌كه‌مان ئه‌نجام دا ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی ئه‌م گوَندانه له ترسی توَقاندن و كوشتن و برِین په‌نایان بوَ ئه‌م ئه‌شكه‌وته هێنا , رژێم زوَر بێ به‌زه‌ییانه ئاگری تێبه‌ردان و 76 كه‌سی كه زوَربه‌یان منداڵ و پیرو په‌كه‌وته و ژماره‌یه‌كیشیان ژنی دوو گیان بوون كرده قوربانی.
گوتیشی: هاتووین تاكو پێزانینی خوَمان بوَ خه‌ڵكی ناوچه‌كه و كه‌س وكاری شه‌هیدان دوپات بكه‌ینه‌وه بوَ خوَراگریان. هه‌م ده‌مانه‌وێ له رێگای ئه‌م یاده هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان له تاوانێكی ئاوا ئاگادار بكه‌ینه‌وه چونكه كوردستان وه‌كو جه‌سته‌یه‌ك وایه هه‌ر شوێنێكی ئازاری پێبگات هه‌مووجه‌سته‌كه ئازاری ده‌بێ , هه‌ست بكه‌ن كه شه‌هیدان له هه‌ر شیوێنك بن به هی خوَیانی بزانن و شه‌هیدان بكه‌نه هه‌وێنی ته‌بایی و یه‌كریزی گه‌له‌كه‌مان و یادی ئه‌م شه‌هیدان به زیندویی له دڵ و ده‌روونی هه‌موو تاكێكی ئه‌م كوردستان بهێلینه‌وه.
هه‌م یادكردنه‌وه‌یان دان پێدانانه به كومه‌ڵكوژی خه‌ڵكی بێ گوناحی كورد و ده‌كرێ سودی لێوه‌رگرین بوَ ناساندی جینوسایدی گه‌لی كوردستان به دونیای ده‌ره‌وه هه‌م تاوانبارانیش كه به‌شێكن له كه‌سی ناساندنه‌كه به سزای خوَیان بگه‌ن
وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان ئه‌نفال كراوان ته‌ئكیدی له هه‌وڵه‌كانی وه‌زاره‌ت كرده‌وه بوَ به‌رز راگرتنی روفاتی كاره‌ساتی كوَمه‌ڵكوژی ئه‌شكه‌وتی ده‌كان
دواتر ێباح بیت الله ئه‌ندامی لیژنه‌ی كاوباری شه‌هیدان له په‌رله‌مانی كوردستان له وته‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به گه‌وره‌یی مه‌رگه‌ساتی جینوسایدی ئه‌شكه‌وتی ده‌كان كرد, هیوای خواست ئه‌و كه‌یسه‌ش هاوشێوه‌ی كه‌یسه‌كانی تری كورد به جینوساید بناسێندرێ , وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفال كراوان هه‌وڵه‌كانی چر بكاته‌وه بوَ قه‌ربه‌بوو كردنه‌وه‌ی زه‌ره‌رمه‌ندانی تاوانه‌كه ,
له كوَتایی مه‌راسیمه‌كه‌شدا له‌ناو ئه‌شكه‌وته‌كه و له شوێنی كاره‌ساته‌كه وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفال كراوان و قائمقامی شیخان و كه‌س و كاری شه‌هیدانی ئه‌شكه‌وتی ده‌كان تاجه گولینه‌ی رێزیان دانا.
له په‌راوێزی مه‌راسیمی یادركردنه‌وه‌كه‌شدا له دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ كه‌س وكاری شه‌هیدان ئارام ئه‌حمد محمد وه‌زیری كاوباری شه‌هیدان و ئه‌نفال كراوان گوێبیستی داواكاریه‌كانیان بوو , به‌لێنی پێدان كه چاره‌سه‌ری پێویستان بوَ بكات.
شایانی به‌بیر هێنانه‌وه‌یه ئه‌شكه‌وتی ده‌كان ده‌كه‌وێته سنوری قه‌زای شێخان , له 18/8/1969 دوای ئه‌وه‌ی له ترسی توَقاند و ئه‌نفال كردنیان خه‌ڵكی گونده‌كانی سنوره‌كه په‌نایان بوَ بر . رژێمی به‌عس ده‌رگای ئه‌م ئه‌شكه‌وته‌ی لێگرتن و ئاگری تێبه‌ردان له ئه‌نجامدا 76 كه‌س بوونه قوربانی كه 6 كه‌سیان ژینی دوو گیان بوون و ئه‌وانیش تری منداڵ و پیر و په‌كه‌وته .
