له‌ سه‌ر راسپارده‌ی سه‌رۆكی كوردستان حكومه‌تی هه‌رێم 225میگاوات كاره‌با به‌ خه‌ڵكی كه‌ركووك ده‌دات

له‌ سه‌ر راسپارده‌ی سه‌رۆكی كوردستان حكومه‌تی هه‌رێم 225میگاوات كاره‌با به‌ خه‌ڵكی كه‌ركووك ده‌دات
هه‌ولێر _ گوڵان میدیا

له‌ سه‌ر راسپارده‌ی به‌رِێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی كوردستان، له‌ رێوره‌سمێكدا به‌ ئاماده‌بوونی یاسین ئه‌بو به‌كر وه‌زیری كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێم و نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری كه‌ركووك گرێبه‌ستی پێدانی كاره‌با له‌ هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ به‌ شاری كه‌ركووك ئیمزا كرا.
ئه‌مرِۆ له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌ش دا یاسین ئه‌بوبه‌كر وه‌زیری كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێم گوتی: له‌سه‌ر رِاسپارده‌ی سه‌رۆكی كوردستان له‌ ناوه‌رِاستی مانگی حوزیرانی رابردوو وه‌زاره‌تی كاره‌با 100میگاوات كاره‌با به‌ شاری كه‌ركووك ده‌درێت\".
روونیشیكرده‌وه‌\"" ئه‌مرِۆ به‌ شێوه‌یه‌كی ره‌سمی گرێبه‌ستی پێدانی كاره‌با كه‌ 225میگاوات ده‌بێت له‌ نێوان ئێمه‌ و پارێزگاری كه‌ركووك ئیمزا كرا، پێدانی ئه‌و برِه‌ كاره‌بایه‌ش هیچ كاریگه‌ریی له‌ سه‌ر كه‌م بونه‌وه‌ی رێژه‌ی پێدانی كاره‌با له‌ شاره‌كانی كوردستان ناكات\"".
دواتر پارێزگاری كه‌ركووك گوتی: به‌ ناوی خه‌ڵكی پارێزگاری كه‌ركووك سوپاس گگوزاری خۆمان ئاراسته‌ی جه‌نابی كاك مسعود بارزانی سه‌رۆكی كوردستان و حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كه‌ین له‌ پێدانی ئه‌و برِه‌ كاره‌بایه‌ به‌ شاری كه‌ركووك، ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی بایه‌خ پێدانی سه‌رۆكی كوردستان و حكومه‌تی هه‌رێمه‌ به‌ شاری كه‌ركووك و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی ئه‌و شاره‌، له‌ گه‌ل وه‌رگرتنی ئه‌و برِه‌ كاره‌بایه‌ ئێستا برِی پێدانی كاره‌با به‌ هاووڵاتیانی كه‌ركووك زیادی كردووه‌، گرێبه‌سته‌كه‌ بریتیه‌ له‌ پێدانی 225میگاوات كاره‌با و بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ به‌رده‌وام ده‌بێت."
Top