هه‌فته‌ى داهاتوو هێزى هاوبه‌شى پێشمه‌رگه و سوپای عێراقی شارۆچکه‌ى سه‌عدیه و جه‌له‌ولا و قه‌ره‌ته‌په به‌ڕیوه‌ده‌بن
ئه‌و سه‌رچاوه سه‌ربازییه که نه‌یویست ناوى ئاشکرا بکرێت بۆ په‌یامنێر دوا و گوتى: \"ئه‌مڕۆ له کۆبوونه‌وه‌ى نێوان عه‌بدولئه‌میر زه‌ید\"" فه‌رمانده‌ى سوپاى عێراق له پارێزگاى دیاله و لیوا \""ئیسماعیل سه‌رحان\"" نوێنه‌رى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه بڕیاردراوه بارودۆخى ئه‌منیى ناوچه‌کانى سه‌عدیه و جه‌له‌ولا و قه‌ره‌ته‌په راده‌ستى لیواى سێی هێزى پێشمه‌رگه و لیواى چوار له فیرقه‌ى سوپاى یه‌کى عێراق بکرێت.\""
هاوکاتیش هه‌ر ئه‌مڕۆ له پاڵ بوونى لیواى دوو و سێی وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه هێزى پشتیوانى دووى وه‌زاره‌ت ره‌وانه‌ى شارۆچکه‌ی خانه‌قین کرا.
له‌و باره‌یه‌وه لیوا حوسێن مه‌نسوور له به‌رده‌م که‌ناڵه‌کانى راگه‌یاندندا گوتى: \""هاتنى ئێمه له‌سه‌ر بڕیارى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و داواى دانیشتوانى ناوچه‌که‌یه ئه‌م هێزه‌ش پڕچه‌ک کراوه له چه‌کى قورس و سووک، ئاماده‌ى هه‌ر جۆره بڕیارێکین که له‌لایه‌ن سه‌رکردایه‌تیى سیاسیى کورده‌وه بدرێت.
هه‌ر ئه‌مڕۆ \""ئه‌نوه‌رى حاجى عوسمان\"" جێگرى وه‌زیرى پێشمه‌رگه له‌به‌رده‌م ژماره‌یه‌ک له که‌ناڵه‌کانى راگه‌یاندندا ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو: ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره‌یان سوپاى عێراق و تیرۆرستان به ئاراسته‌ى خراپیى بارۆدۆخه‌که کار بکه‌ن هێزى پێشمه‌رگه ده‌ست کراوه ده‌بێت له به‌رامبه‌ر هه‌ر جۆره کارێک‌دا.
ئاژانسی په‌یامنێر له سه‌رچاوه‌یه‌کى باوه‌ڕپێکراوه‌وه ئه‌وه‌ى زانیوه حکومه‌تى عێراق له پاڵ بوونى چه‌ند یه‌که‌یه‌کى سه‌ربازى له سنوورى پارێزگاى دیاله، سێ فه‌وجى سه‌ربازى و زیاتر له 100ئۆتۆمبیلى هه‌مه‌رى سه‌ربازى ره‌وانه‌ى سنووره‌که کردووه."
