هه‌فته‌ی داهاتوو 50بێكاری دیكه‌ له‌ پرۆژه‌ی پێدانی قه‌رز بۆ ئه‌نجامدانی پرۆژه‌ی بچووك سوودمه‌ند ده‌بن

هه‌فته‌ی داهاتوو 50بێكاری دیكه‌ له‌ پرۆژه‌ی پێدانی قه‌رز بۆ ئه‌نجامدانی پرۆژه‌ی بچووك سوودمه‌ند ده‌بن
هه‌ولێر _ گوڵان میدیا

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رای گه‌یاند، هه‌فته‌ی داهاتوو پتر له‌ 50له‌ ده‌رچووانی زانكۆ و په‌یمانگه‌و بێكاران له‌ هه‌رێمی كوردستان له‌ پێدانی قۆناغی دووه‌می قه‌رزی بچووك سوودمه‌ند ده‌بن.

عه‌باس ئه‌كره‌م به‌رِێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ سایتی (گوڵان میدیا)ی رای گه‌یاند\" له‌ ماوه‌ی رابردوو 16بێكار كه‌ له‌ ده‌رچووانی زانكۆو په‌یمانگه‌و بێكارانی هه‌رێم پێكهاتبوو، له‌ وه‌رگرتنی برِی پاره‌ی له‌ پرۆژه‌ی قه‌رزی بچووك له‌ هه‌رێمی كوردستان سوودمه‌ند بوون\"".

روونیشیكرده‌وه‌\"" برِیاروایه‌ رۆژی یه‌كشه‌مه‌ی داهاتوو (21ئاب/ئۆگستس) قۆناغی دووه‌می پێدانی قه‌رز به‌ بێكاران به‌ سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ دابه‌ش بكرێت كه‌ داوای سوودمه‌ندبوون له‌ پرۆژه‌ی قه‌رزی بچووك كردووه‌، له‌ قۆناغی دووه‌م پتر له‌ 50بێكار كه‌ له‌ ده‌رچووانی زانكۆ و په‌یمانگه‌و نه‌خوێنده‌وار پێكهاتووه‌ له‌ سه‌رجه‌م هه‌رێمی كوردستان به‌ ئیداره‌ی كه‌لاریشه‌وه‌ له‌ پێدانی قه‌رز بۆ ئه‌نجامدانی پرۆژه‌ی بچووك دابه‌ش ده‌كرێت\"".

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا\"" به‌ پێی پرۆژه‌كه‌ برِی پاره‌ به‌ كه‌سانی سوودمه‌ند ده‌گۆرِێت، كه‌ له‌ یه‌ك ملیۆن دینار تا 15ملیۆن دینار له‌ خۆ ده‌گرێت، به‌شێك له‌وانه‌ له‌م پرۆژه‌یه‌ سوودمه‌ند ده‌بن بۆ یه‌كه‌م جاره‌ پرۆژه‌ی بچووك ئه‌نجام ده‌ده‌ن، به‌شێكی دیكه‌شیان پێشتر پرۆژه‌یان ئه‌نجام داوه‌و پرۆژه‌كه‌یان فراوان ده‌كه‌ن\"".

له‌ باره‌ی جۆری پرۆژه‌كه‌ش، ئه‌كره‌م گوتی\"" پرۆژه‌كان به‌ پێی ئه‌و رێنمایانه‌ی پێشتر بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌خۆده‌گرێت، وه‌ك پرۆژه‌ی گه‌شتوگوزار، پیشه‌سازی، بازرگانی، كشتوكاڵ له‌ خۆ ده‌گرێت\""."
Top