دانیشتنی نا ئاسایی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ تاوتوێ كردنی دۆخی ناوچه‌كانی سه‌عدیه‌و جه‌له‌ولاو قه‌ره‌ته‌په ده‌ستی پێكرد
كه‌مێك به‌ر له ئێستادا دانیشتنی نا ئاسایی په‌رله‌مانی كوردستان سه‌باره‌ت به تاوتوێ كردنی دۆخی كورد له ناوچه‌كانی سه‌عدیه‌و جه‌له‌ولا و قه‌ره‌ته‌په و خانه‌قین ده‌ستی پێكرد.
دانیشتنه‌كه به سه‌رۆكایه‌تی دكتۆر كه‌مال كه‌ركووكی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان بوو كه
دانیشتنی ژماره3ی نا ئاسایی خولی سێیه‌می هه‌ڵبژاردن بوو تایبه‌ت بوو به خستنه‌رووی راپۆرتی شاندی په‌رله‌مانی كوردستان و گفتوگۆكردن ده‌رباره‌ی بارودۆخی ناوچه‌كانی خانه‌قین و سه‌عدیه‌و جه‌له‌ولا و ئاوی ئه‌ڵوه‌ند.
هاوكات له دانیشتنه‌كه هه‌ر یه‌ك له كه‌ریم شه‌نگاری وه‌زیری ناوخۆ و شێخ جه‌عفه‌ر مسته‌فا و خالید سه‌عد رێكخه‌ری كاروباری نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مانی كوردستان ئاماده‌یبوون
له ده‌ستپێكی دانیشتنه‌كه‌دا سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان رای گه‌یاند\" ماوه‌یه‌كه له ناوچه‌كانی سه‌عدیه‌و جه‌له‌ولا و سه‌عدیه‌و قه‌ره‌ته‌په به زۆره‌مڵێ و به رێوشوێنی تۆقاندن و رفاندن ده‌یانه‌وێ كورد له‌م ناوچانه چۆڵ بكه‌ن، هه‌روه‌ها به هۆی گرتنه‌وه‌ی ئاوی ئه‌ڵوه‌ندیش كاری كشتوكاڵی له‌م ناوچانه وشك بوو\""."
