پارتى دیموكراتى كورد له‌ سووریا (پارتى) په‌یامێكى پیرۆزبایى ئاراسته‌ى سه‌رۆك بارزانى كرد

پارتى دیموكراتى كورد له‌ سووریا (پارتى) په‌یامێكى پیرۆزبایى ئاراسته‌ى سه‌رۆك بارزانى كرد
سه‌رۆك بارزانی به‌ بۆنه‌ى شه‌ست و پێنجه‌مین ساڵیادى دامه‌زرانی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه‌ برووسكه‌یه‌كى پیرۆزبایى له‌ پارتی دیموكراتی كوردى له‌ سووریا (پارتی)یه‌وه‌ پێگه‌یشتووه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تى:

براى به‌ڕێز مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكى پارتی دیموكراتی كوردستان و سه‌رۆكى هه‌رێم كوردستان. برایان ئه‌ندامانى مه‌كته‌بی سیاسی و ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تى.
سڵاوو ڕێز... به‌ بۆنه‌ى شه‌ست و پێنجه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنى پارته‌ تێكۆشه‌ره‌كه‌تانه‌وه‌ خۆشحاڵین به‌ ناوى پارته‌كه‌مان پارتی دیموكراتی كوردی له‌ سووریاو سكرتێره‌كه‌یه‌وه‌ نه‌سره‌دین ئیبراهیم جوانترین پیرۆزباییتان پێشكه‌ش بكه‌ین و له‌ ڕێگه‌ى ئێوه‌شه‌وه‌ به‌ هه‌موو ئه‌ندامانى پارته‌كه‌تان و هیوادارین له‌ تێكۆشانى نیشتمانى دیموكراتى و نه‌ته‌وه‌یى ئازادیخوازه‌تاندا به‌رده‌وام له‌ پێشكه‌وتن و سه‌ركه‌وتندا بن.

دامه‌زراندنی پارته‌كه‌تان به‌ رێبه‌رایه‌تى سه‌ركرده‌ى نه‌مرى كورد مسته‌فا بارزانی رووداوێكى مێژوویى هه‌ڵكه‌وتوو بوو له‌ كاروانى گه‌لى كوردو تێكۆشانی نه‌ته‌وه‌یى رزگاریخوازانه‌ى و پارته‌كه‌تان كه‌ له‌ تێكۆشاندا قالأ بووه‌ رۆڵێكى گه‌وره‌ى له‌سه‌ركردایه‌تى كردنى تێكۆشانى گه‌لى كورددا بینی. ئه‌وه‌بوو به‌ سه‌رۆكایه‌تى بارزانی نه‌مر سه‌ركردایه‌تى شۆڕشى ئه‌یلوولى نیشتمانى ساڵى هه‌زارو نۆسه‌دو شه‌ست و یه‌ك و به‌دیهێنانى رێككه‌وتننامه‌ى یازده‌ى ئادارى ساڵى هه‌زارو نۆسه‌دو حه‌فتا كرد، هه‌روه‌ها شۆڕشى ئایارى پێشكه‌وتنخوازى له‌ ساڵى هه‌زارو نۆسه‌دو حه‌فتاو شه‌شدا هه‌ڵگیرساند كه‌ تا راپه‌ڕینى ئادارى ساڵى هه‌زارو نۆسه‌دو نه‌وه‌دو یه‌ك به‌رده‌وام بوو كه‌ له‌ ئاكامییه‌وه‌ چه‌ندین ده‌ستكه‌وتى نه‌ته‌وه‌یى گرنگ به‌دى هاتن. ئه‌مڕۆیش پارتی به‌ سه‌رۆكایه‌تى ئێوه‌ى دانا رۆڵێكى گه‌وره‌ له‌ بنیاتنانى عیراقێكى دیموكراتی فیدرالى گه‌شه‌سه‌ندوودا ده‌گێڕێت كه‌ گه‌لى عیراق به‌ ئازادى و دیموكراتی و ئاشتی تێیدا بژین. سڵاو بۆ گیانی پاكی دامه‌زرێنه‌رى پارتی سه‌ركرده‌ى نه‌مرى كورد مسته‌فا بارزانی.

لیژنه‌ى ناوه‌ندى پارتی دیموكراتی كوردى له‌ سووریا (پارتی). سووریا له‌
Top