حكومه‌تی هه‌رێم دۆخی كورد له ناوچه دابرِاوه‌كاندا ده‌خاته به‌رده‌م كونسوڵگه‌ریی وڵاتانی بیانی له كوردستان
به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، سه‌رجه‌م دیپلۆماس و كونسوڵی سه‌رجه‌م وڵاتانی جیهانمان له دۆخی ناوچه دابرِاوه‌كان و تۆپباران كردنی خاكی كوردستان ئاگادار كرده‌وه.
ئه‌مرِۆ له شاری هه‌ولێر فه‌لاح مسته‌فا تێروانین و بۆچوونه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له گه‌ل كونسوڵ و دیپلۆماتكارانی بیانی له كوردستان خسته‌روو، فه‌لاح مسته‌فا رایگه‌یاند\" پرسی كورد له ناوچه دابرِاوه‌كان له دۆخێكی مه‌ترسیدایه، حكومه‌تى هه‌رێم داواى چاره‌سه‌رى به په‌له‌ى ئه‌م كێشه‌و ئاڵۆزیانه ده‌كات ئه‌ویش به ئه‌نجامدانى كۆبوونه‌وه‌ى لیژنه‌ى وه‌زارى بالاَ و كۆبوونه‌وه‌ى لیژنه‌ى كارى بالاَى هاوبه‌ش له نێوان حكومه‌تى هه‌رێم و حكومه‌تى فیدرِاڵ و فه‌رمانده‌یى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له عێراق.
له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی باس له پرسی تۆپبارانكردنی ناوچه سنووریی هه‌رێمی كوردستان له لایه‌ن ئێرانه‌وه كرا،
له‌ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تیشك خرایه سه‌ر به‌رده‌وامى تۆپبارانكردنى ناوچه سنووریه‌كانى هه‌رێم له‌لایه‌ن كۆمارى ئیسلامى ئێرانه‌وه. له‌م باره‌یه‌وه به‌رپرسى په‌یوه‌ندیه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى حكومه‌ت جه‌ختى له‌سه‌ر راگرتنى ئه‌و تۆپبارانكردنانه كرده‌وه‌و ووتى ئه‌م تۆپبارانكردنه جگه له دروستكردنى بارێكى گرژ و ئاڵۆز‌و شه‌هید كردن و بریندار كردنى هاوولاَتیان و ئاواره‌بوونیان هیچ ئاكامێكى دیكه‌ى نابێت. هاوكات سوپاسى ئاژانسه‌كانى سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانى كرد بۆ هاوكارى كردنى لێقه‌وماوان. له‌م رووه‌وه ئامارى خێزانه ئاواره‌بوو و شه‌هید و برینداره‌كانى خسته‌رِوو.
هه‌روا گووتى ئه‌م تۆپبارانكردنه پێشێلكردنى سه‌روه‌رى خاكى عیراقه‌و داواده‌كه‌ین كه حكومه‌تى عیراق هه‌وڵى جددى بدات بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و پرسه، هاوكات گووتى ئێمه وه‌ك حكومه‌تى هه‌رێمى پابه‌ندین به پره‌نسیپى دراوسێیه‌تى باش و رێزگرتن له سه‌روه‌رى یه‌كترى.
دواتر فه‌لاح مسته‌فا فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له لێدوانێكی رِۆژنامه‌وانیدا گوتی: وه‌كو هه‌وڵێكی تری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئاگاداركردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و نوێنه‌رانی ووڵاتانی بیانی له دواپه‌ره‌سه‌ندنه‌كانی گۆرِه‌پانی سیاسی هه‌رێمی كوردستان و عیراق، به‌تایبه‌ت ره‌وشى كورده‌كانى جه‌له‌ولا و سه‌عدیه‌و قه‌ره‌ته‌په و مه‌نده‌لى و بارودۆخى ناوچه سنووریه‌كان له‌گه‌ڵ كۆمارى ئیسلامى ئێران،ئه‌مرِۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌كمان له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی ووڵاتانی بیانی و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له هه‌رێم ئه‌نجامدا. "
