سه‌رۆکی حکومه‌ت: هێزه ئه‌منییه‌کانی عێراق که‌مته‌رخه‌م بوون له پاراستنی کورد له ناوچه دابڕێنراوه‌کان
\"به‌رهه‌م ساڵح\"" سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له لێدوانێکی تایبه‌تدا بۆ رۆژنامه‌ی \""شه‌رقولئه‌وسه‌ت\""ی چاپی له‌نده‌ن رایگه‌یاند: \""له ئێستادا ئێمه زۆر نیگه‌رانین له‌باره‌ی ره‌وشی ئه‌منیی ناوچه دابڕێنراوه‌کان، که له ئێستادا گرووپه تیرۆرستییه‌کان به‌تایبه‌تی دانیشتو‌وانی کوردی ئه‌و ناوچانه‌یان کردۆته ئامانج، داوامان له حکومه‌تی ناوه‌ند و هێزه‌کانی عێراق کردووه به‌شێوه‌یه‌کی جدی کار بکه‌ن له‌پێناو رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆرستان و ئه‌و هه‌وڵانه‌ی که تۆقاندن له‌نێو دانیشتو‌وانی ئه‌و ناوچانه‌دا بڵاوده‌که‌نه‌وه و هه‌وڵی پاکتاوی نه‌ژادی ده‌ده‌ن.\""
سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان گوتی: \""ره‌وشی ناوچه دابڕێنراوه‌کان زۆر مه‌ترسیداره و له عێراقی نوێ‌دا قبوڵ ناکرێت، ناکرێت ئێمه‌ش ده‌سته‌وه‌ستان بوه‌ستینه‌وه و خه‌ڵکه‌که‌مان له‌و ناوچانه به رۆژ بکوژرێن و هیچ رێوشوێنێکیش نه‌گرێته‌به‌ر به‌رامبه‌ر به گرووپه تیرۆرستییه‌کان که کوشتن و بڕین له‌و ناوچانه‌دا بڵاوده‌که‌نه‌وه.\""
به‌رهه‌م ساڵح ئاماژه‌شی دا: \""ده‌توانم ئه‌وه ته‌ئکید بکه‌مه‌وه که هێزه ئه‌منییه‌کانی عێراق له ناوچه دابڕێنراوه‌کاندا که‌مته‌رخه‌مبوون له راپه‌ڕاندنی ئه‌رکه‌کانی سه‌رشانیان له پارستی هاوڵاتیانی کورد له هه‌ڕه‌شه‌ی تۆقاندن و کوشتوبڕی تیرۆرستان، بۆیه ئێمه خوازیارین حکومه‌تی عێراق به‌تایبه‌تی ده‌زگا ئه‌منییه‌کان هاوکاریمان بکه‌ن بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و ره‌وشه مه‌ترسیداره و کۆتاییهێنان به موعاناتی هاوڵاتیانی کوردی ئه‌و ناوچانه، که پێشتریش به‌ده‌ست سیاسه‌ته پاکتاوه نه‌ژادییه‌کانی رژێمی به‌عسی هه‌ڵوه‌شاوه‌وه ناڵاندوویانه.\""
سه‌باره‌ت به ره‌وانه‌کردنی هێزی پێشمه‌رگه بۆ ناوچه‌کانی سه‌عدیه و جه‌له‌ولا و ئه‌و ناوچه دابڕێنراوانه‌ی دیکه که ره‌وشی ئه‌منییان ئاڵۆزبووه، سه‌رۆکی حکومه‌ت ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو: \""ئێمه زۆر به وردی چاودێریی ره‌وشه‌که ده‌که‌ین و له په‌یوه‌ندیی راسته‌وخۆ و به‌رده‌وامداین له‌گه‌ڵ حکومه‌تی عێراق، له‌پێناو کۆنترۆڵ کردنی ئه‌و ره‌وشه ناله‌بار و هه‌ڕه‌شانه‌ی که رووبه‌ڕووی کورد ده‌بنه‌وه له‌و ناوچانه، ئه‌وه‌ش له حکومه‌تی ناوه‌ند پێشبینی ده‌که‌ین به ئه‌رکی سه‌رشانی خۆی جێ‌به‌جێ بکات و ئه‌و ره‌وشه چاره‌سه‌ر بکات، چونکه ئێمه‌ش ده‌سته‌وه‌ستان ناوه‌ستین له به‌رامبه‌ر کوشتوبڕی هاوڵاتیانی کورد له‌و ناوچانه.\"""
