یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان ساڵیادى دامه‌زرانی پارتی دیموكراتی كوردستان پیرۆز ده‌كات
به‌ناوی خوای به‌خشنده و میهره‌بان
به‌ڕێز / جه‌نابی كاك مسعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان
به‌ڕێز / مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان
السلام علیكم ورحمه الله ...
به‌بۆنه‌ی (65) ساڵه‌ی دامه‌زرانی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه گه‌رمترین پیرۆزبایی ئاراسته‌ی به‌ڕێزتان و ئه‌ندامان و دۆست و لایه‌نگرانی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌كه‌ین . ساڵیادی ئه‌مساڵتان له ساتهوهختێكدایه كه ناوچه‌كه به گۆڕانكاری نه‌وعی گه‌وره‌دا تێده‌په‌ڕێت و گه‌لانی ناوچه‌كه له هه‌وڵی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی سیستمه سیاسیهكانیاندان . ئیمه‌ش بۆ پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كان و په‌ره‌پێدان و پێشكه‌وتنی ئه‌زمونی سیاسی هه‌رێمه‌كه‌مان ده‌خوازین پێكمانه‌وه پرۆسه‌ی چاكسازی كارا بكه‌ین تاوه‌كو له ئاستی ئه‌ركه‌كانی قۆناغه‌كه‌دا بین . ئومێده‌وارین پارتی دیموكراتی كوردستان وه‌ك له ڕابردودا میژویهكی دورودرێژی له بزافی ڕزگاریخوازی گه‌له‌كه‌ماندا تۆمار كردوه، به‌هه‌مان شێوه له‌م قۆناغه‌شدا له بزافی چاكسازی هه‌رێمی كوردستاندا میژویهكی نوێ تۆمار بكات، هه‌تا به هه‌مومانه‌وه بتوانین ڕوبه‌روی ئه‌و ته‌حه‌دیانه ببینه‌وه كه ڕوو له هه‌رێمه‌كه‌مان ده‌كه‌ن و زۆرترین سود له هه‌ل و مه‌رجه ئیجابی یه ڕه‌خساوه‌كان له به‌رژه‌وه‌ندی ئایندهی ئه‌زمونی سیاسیمان وه‌رگرین . له‌م بۆنه‌یه‌دا هیوامان توندوتۆڵكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوانمان و ئاماده‌كردنی نێوماڵی كوردیه بۆ ئه‌و ئه‌ركه نوێ یانه‌ی كه قۆناغه‌كه ده‌یخوازێت .
جارێكی تر ئه‌م یاده‌تان پیرۆز بێت
مه‌كته‌بی سیاسی
یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان
16/8/2011
