له سنووری هه‌ولێر ده‌ست به‌سه‌ر حه‌شارگه‌یه‌کی ته‌قه‌مه‌نیی گروپی تیرۆریستیی به ناو ئه‌نسارولئیسلامدا گیرا
له چالاکیه‌کی تایبه‌تدا، هێزه‌کانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی دژه‌تیرۆری سه‌ربه به‌رێوه‌به‌رایتی گشتیی ئاسایشی هه‌ریـم، له سنووری هه‌ولێر ده‌ستیان به‌سه‌ر حه‌شارگه‌یه‌کی گه‌وره‌ی تیرۆریستانی به ناو ئه‌نسارولئیسلامدا گرت. به پێی زانیاریه سه‌ره‌تاییه‌کان ، سه‌رچاوه‌ی چه‌که‌کانی ئه‌م حه‌شارگه‌یه پارێزگای موسڵه و ئه‌م گروپه تیرۆریستیه له ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی رابردوودا به لارێگاکاندا هێدی هێدی ئه‌م ته‌قه‌مه‌نیانه‌یان بۆ ناو هه‌رێم گواستۆته‌وه و ئه‌م کۆگایه‌یان له سنووری پارێزگای هه‌ولێر پێک هێناوه، به‌ڵام به چاوکراوه‌یی و وریایی هێزه‌کانی دژه تیرۆر و دوای چاودێریه‌کی زۆر، له سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا توانرا شوێنی حه‌شارگه‌که ئاشکرا بکرێت و ده‌ستی به‌سه‌ردا بگیرێت.
شایانی باسه ساڵی رابردووش حه‌شارگه‌یه‌کی هاوشیوه‌ی هه‌مان ئه‌م گروپه له سنووری هه‌ولێر ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراو و تا ئێستاش له په‌یوه‌ندی به‌م هه‌ولانه‌ی تیرۆریستانه‌وه بۆ دزه‌کردن بۆ ناو هه‌ولێر، چه‌ندین که‌س ده‌ستگیر کراون و ژماره‌یه‌ک له تیرۆریسته هه‌ڵاتووه‌کانیش خۆیان له پارێزگاکانی هاوسێی هه‌رێمی کوردستان شاردۆته‌وه و هه‌وڵه‌کان بۆ ده‌ستگیرکردنیان به‌رده‌وامه.
ئه‌م تیرۆریستانه پاشماوه‌ی تۆرێکی تیرۆریستین که له دوو ساڵی رابردوودا له لایه‌ن هێزه‌کانی دژه‌تیرۆره‌وه هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه و زۆربه‌ی ئه‌ندامانی تۆڕه‌که‌ش ده‌ستگیر کران. دوو له ئه‌ندامه سه‌ره‌کیه‌کانی تۆڕه‌که‌ش به ناوه‌کانی( ئه‌حمه‌د عه‌بدولره‌حیم ئه‌حمه‌د، ناسراو به ئه‌بو عبوه) و (خه‌لیل ئه‌حمه‌د حه‌مه‌د) که له لایه‌ن دادگاوه داواکراون، هه‌ڵاتوون.
لیره‌دا داوا له گشت هاوڵاتیانی خۆشه‌ویست ده‌که‌ین ، که وه‌ک هه‌میشه هاوکاری ده‌زگاکانی پاراستنی ئاسایشی هه‌رێم بن و به گه‌یاندنی زانیاری، به‌شدار بن له دوورخستنه‌وه‌ی هه‌رجۆره مه‌ترسیه‌ک بۆ سه‌ر هه‌رێم. به تایبه‌ت داوا له هاولاتیان ده‌که‌ین که هه‌ر زانیاریه‌کیان په‌یوه‌ست به‌م دوو تیرۆریسته هه‌ڵاتووه ده‌سکه‌وت، له زووترین کاتدا داموده‌زگاکانی په‌یوه‌ندیداری لێ ئاگادار بکه‌وه‌نه‌وه.
ئاژانسی پاراستنی ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان
16/8/2011
