به‌بۆنه‌ی ساڵیادی دامه‌زراندنی (پ.د.ك) محەمەدی حاجی مەحمود په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی سه‌رۆك بارزانی كرد
سه‌رۆكى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان
به‌رِێزان ئه‌ندامانى مه‌كته‌بى سیاسى و ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى
پارتى دیمو‌كراتى كوردستان
سلاَو و رِێزى گه‌رم...
به‌بۆنه‌ى تێپه‌رِبوونى 65 ساڵ به سه‌ر دامه‌زراندنى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان، جوانترین پیرۆزبایى پێشكه‌ش به ئێوه و سه‌رجه‌م ئه‌ندامان و جه‌ماوه‌رى پارته تێكۆشه‌ره‌كه‌تان ده‌كه‌ین و هیواى سه‌ركه‌وتنتان له‌و خه‌باته مێژووییه بۆ ده‌خوازین كه له ماوه‌ى 65 ساڵى رِابردوودا سه‌دان ده‌ستكه‌وتى نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانى بۆ گه‌له‌كه‌مان به‌ده‌ستهێناوه و هه‌زران شه‌هیدى پێشكه‌ش به بزاڤى رِزگاریخوازى كوردستان كردووه.
ئه‌م ساڵ له كاتێكدا یادى دامه‌زراندنى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ده‌كرێته‌وه، كه رِۆژهه‌لاَتى ناوه‌رِاست و ناوچه‌كه به بارودۆخێكى نوێ‌دا تێپه‌رِده‌بێت و ئه‌و گۆرِانكاریانه‌ى جیهانى عه‌ره‌بى و ده‌وروبه‌رى كوردستانى گرتووه‌ته‌وه ده‌ركه‌وته‌گه‌لێكى نوێن له مێژووى نزیكى ناوچه‌كه‌دا و ئه‌وه‌ش حزب و لایه‌نه سیاسیه تێكۆشه‌ره‌كانى كوردستان رِووبه‌رِووى ئه‌ركێكى نوىَ ده‌كاته‌وه كه دڵنیاین جه‌نابتان و پارتى دیمو‌كراتى كوردستان به‌دیدى نیشتمانى و نه‌ته‌وه‌یی و به‌رنامه‌ى سیاسی وورد لێى ده‌رِوانن.
هه‌روه‌ك كوردستان له قۆناغێكى نوێى ژیانى سیاسیدایه كه ئه‌وه‌ش یه‌كێتى رِێزه‌كان و پێكه‌وه كاركردنى سه‌رجه‌م هێزو لایه‌نه‌كان ده‌خوازێت له‌پێناو جێگیركردنى ته‌واوى مافه رِه‌واكانى گه‌له‌كه‌مان له سه‌رووشیانه‌وه گه‌رِاندنه‌وه‌ى كه‌ركوك و ته‌واوى خاكى دابرِێنراوى كوردستان كه تا ئێستا به‌شێك له خه‌ڵكه تێكۆشه‌ره‌كه‌ى ئاواره‌ن.
هیوادارین ئه‌م یاده گورِێكى تر به ئاشته‌وایى و دۆستایه‌تى نێوان هێزو لایه‌نه سیاسیه‌كان بدات و هه‌مووان له‌سه‌ر پاراستنى ئه‌و ئامانجه نیشتمانیانه كۆبكاته‌وه كه پارتى دیمو‌كراتى كوردستان نزیك به سێ چاره‌كه سه‌ده‌یه بۆی تێده‌كۆشێت و پێكه‌وه خه‌باتمان له‌پێناودا كردووه و هه‌زاران تێكۆشه‌ر له پێناویدا گیانیان به‌خشیووه.
دووباره به‌ناوى خۆم و مه‌كته‌بى سیاسی و ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى و سه‌رجه‌م هه‌ڤالاَنى حزبى سۆسیالیست دیمو‌كراتى كوردستانه‌وه، گه‌رمترین پیرۆزباییتان پێشكه‌ش ده‌كه‌ین و جه‌خت له‌سه‌ر په‌یوه‌ندى برایانه‌ى نێوانمان و دۆستایه‌تى نێوان حزبى سۆسیالیست دیمو‌كراتى كوردستان و پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه .
هه‌رشادو سه‌ركه‌وتووبن
دڵسۆزتان
محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود
15/8/2011
