بروسكه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت به‌بۆنه‌ی یادی (65) ساڵه‌ی دامه‌زراندنی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه
پارتی له‌گه‌ڵ حزبه تێكۆشه‌ره‌كانی دیكه‌ی كوردستان سه‌نگه‌ری خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی‌یان ئاوه‌دان كردۆته‌وه
به‌رێزان برایانی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان
به سڵاوێكی گه‌رمه‌وه، به بۆنه‌ی یادی (65) ساڵه‌ی دامه‌زراندنی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه، گه‌رمترین پیرۆزباییتان لێ ده‌كه‌م و له ڕێی ئێوه‌شه‌وه پیرۆزبایی له‌كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌ندام و لایه‌نگرانی پارتی و خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌م كه ئه‌م پارته تێكۆشه‌ره زیاد له شه‌ش ده‌یه‌یه خه‌بات بۆ ئامانجه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانیان ده‌كات و پێكه‌وه له‌گه‌ڵ حزبه تێكۆشه‌ره‌كانی دیكه‌ی كوردستان سه‌نگه‌ری خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی‌یان ئاوه‌دان كردۆته‌وه.
پارتی له مێژووی دوورودرێژی خه‌باتی خۆیدا له‌سه‌ره‌تای دروستبوونیه‌وه به‌سه‌رۆكایه‌تی بارزانی نه‌مر خوێندنگه‌یه‌كی گه‌وره‌ی تێكۆشان بووه و ئه‌زموونێكی دوورودرێژی مێژوویی له‌خزمه‌تی مه‌سه‌له‌ی ره‌وای كورددا كه‌ڵه‌كه كردووه چ له‌شۆڕشی ئه‌یلول و چ له‌قۆناغی نوێی شۆڕشی كوردستان و ئینجا راپه‌ڕینی ئازاری ساڵی 1991 تا ده‌گاته چه‌سپاندنی ئه‌زموونی حوكمڕانی كوردستان كه ده‌ستكه‌وتی گه‌وره‌و مه‌زنی بۆ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك زامنكردووه و پارتی دیموكراتی كوردستانیش پایه‌یه‌كی ستراتیژی و سه‌ره‌كی ئه‌م ئه‌زموونه‌یه و به‌تایبه‌تیش له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانی هاوپه‌یمانیدا ئه‌ركی قورسی ئه‌م قۆناغه له داموده‌زگاكانی حوكمڕانی وڵاته‌كه‌مانیان گرتۆته ئه‌ستۆ.
پارتی دیموكراتی كوردستان و ئه‌ندامه تێكۆشه‌ره‌كانی هه‌قی خۆیانه شانازی به‌و خه‌باته دوور ودرێژهوه بكه‌ن و ئه‌ركی ئه‌وان و ئه‌ركی هه‌موو ڵایهكیشمانه وزه‌و توانای تێكۆشه‌رانی كوردستانیی بخه‌ینه‌گه‌ڕ بۆ سه‌رخستنی ئه‌وه‌ی ماوه له‌ئامانجه ره‌واكانی گه‌له‌كه‌مان و سه‌رخستنی پرۆژه‌ی حوكمڕانیی خۆبه‌خۆی وڵاته‌كه‌مان به‌ره‌و رزگاریی یه‌كجاره‌كی و سه‌رتاسه‌ریی.
جارێكی تر پیرۆزه
د. به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
