پەیامی سەرۆك بارزانی بەبۆنەی یادی 65 ساڵەی دامەزراندی پارتی دیموكراتی كوردستان
سه‌رۆك بارزانی له یادى 65 ساڵه‌ى دامه‌زراندنى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی هه‌ڤاڵانى سه‌ركردایه‌تى و هه‌موو ئه‌ندامان و لایه‌نگرانى پارتى دیموكراتی كوردستان كرد و ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ش ده‌قی په‌یامه‌كه‌یه:
به ناوى خواى مه‌زن و دلۆڤان
خوشك وبرایانى خۆشه‌ویستم
هه‌ڤاڵانى به‌رێز
رێگه‌م پێ بده‌ن له یادى 65 ساڵه‌ى دامه‌زراندنى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان گه‌رمترین پیروزبایى ئاراسته‌ى ئێوه‌ى ئازیز بكه‌م .
یاد كردنه‌وه‌ى دامه‌زراندنى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ، یاد كردنه‌وه‌ى مێژوویه‌كى پڕ له سه‌روه‌رییه ، به‌رخودانه ، فیداكارییه، ههورازو نشێوه ، شكست و سه‌ركه‌وتنه ، هیشتنه‌وه‌ى ئومیده له‌كاتى نا ئومێدیدا .
یاد كردنه‌وه‌ى قوربانیدانه له پێناوى یه‌كه‌م كۆمارى كوردستان وههڵكردنى ئاڵاى كوردستانه . په‌رینه‌وه له روبارى ئاراس و رێز گرتن له هه‌زاره‌ها شه‌هیدى قاره‌مانه .
یادكرنه‌وه‌ى خه‌بات و ماندیبوونى ئه‌و خوشك و دایكانه‌یه كه هاندهرو پشـت و په‌نا بوون بۆ پێشمه‌رگه .
هه‌ڤاڵان :
داواتان لێ ده‌كه‌م ئه‌و بنه‌مایانه‌ى پارتى له‌سه‌ریان دامه‌زراوه هه‌میشه له‌یادتان بن ، و ئه‌و ئامانجانه‌ى پارتى قوربانى له پێناویان‌دا داوه له‌سه‌ر ئه‌و ریبازه به‌رده‌وام بن تا هه‌مویان به‌ده‌ست دێنن .
له‌م بۆنه میژوویهدا به‌پێویستى ده‌زانم ئاماژه به هیمه‌تى یه‌كریزى مالى كورد بكه‌م و پێویستى گه‌لى كوردستان به‌گیانى ته‌بایى و برایه‌تى و پێكه‌وه ژیان .
هه‌روه‌ها ئاماژه به ئههمیهتى هاوپه‌یمانیه‌تى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان ده‌كه‌م چونكه له به‌رژه‌وه‌ندى گه‌لى كوردستان دایه و ئومیده‌وارم ئه‌م هاوپه‌یمانیه‌تیه فراوانتر ببێ و ببیته ئامانجى هه‌موو هیزه سیاسیه‌كانى كوردستان چونكه هه‌ر كاتێ هاوپه‌یمان و برا و ته‌بابین سه‌ركه‌وتنمان حه‌تمیه .
جارێكى تر پیروزبایى گه‌رم له هه‌موو هه‌ڤاڵانى سه‌ركردایه‌تى و هه‌موو ئه‌ندامان و لایه‌نگرانى پارتى ده‌كه‌م .
سڵاوى تایبه‌تى بۆ خانه‌واده‌ى شه‌هیدان و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان .
رێزى بێ پایه‌ن بۆ بارزانى نه‌مرو هاورێیانى له دامه‌زرێنه‌رانى پارتى .
پشت به خوا بهئومێدیكى زۆر و بڕوا به‌خۆبون برۆن بۆ پێشه‌وه.
والسلام علیكم ورحمته الله و بركاته
مسعود بارزانى
2011/8/15
