تا ئێسته روون نییه هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگه‌كانی هه‌رێم به چ شێوه‌یه‌ك به‌رِێوه‌ده‌چێت
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان رای گه‌یاند، هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان تا ئێسته برِیارنه‌دراوه هه‌ڵبژاردن به چ شێوه‌یه‌ك به‌رِێوه‌ده‌چێت به‌ڵام زۆرینه‌ی په‌رله‌مانتاری كوردستان پێیان باشه به شێوازی هه‌ڵبژاردنی پێشووی په‌رله‌مانی عێراق بێت.
د.كه‌مال كه‌ركووكی ئه‌مرِۆ دووشه‌م به سایتی (گوڵان میدیا)ی راگه‌یاند\" له ئێسته‌دا له كارداین بۆ ئه‌وه‌ی كار بۆ هه‌مواركردنی یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ین له داهاتوودا\"".
زیاتر گوتی\"" ئێمه جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ینه‌وه هه‌ڵبژاردن به‌ر له كۆتایی ئه‌مساڵ به‌رِێوه‌بچێت، له هه‌رێمی كوردستان ژماره‌ی ده‌نگده‌رو سندوقی ده‌نگدان و چاودێرانیش دیاره و بوودجه‌ش له لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه دابین كراوه\"".
له باره‌ی شێوازی به‌رِێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنیش به‌وه‌ی ئایا به لیستی كراوه یاخود نیمچه داخراو ده‌بێت، كه‌ركووكی گوتی\"" دواجار په‌رله‌مانتارانی كوردستان برِیار ده‌ده‌ن هه‌ڵبژاردن به چ شێوه‌یه‌ك به‌رِێوه‌بچێت، بۆچوونه‌كان به‌م ئاراسته‌یه به‌وه‌ی ئایا ده‌نگ به لیست بدرێت یاخود به پاڵاوگه‌یه‌كی نێو لیسته‌كه\"".
روونیشیكرده‌وه\"" زۆربه‌ی په‌رله‌مانتارانی كوردستان پێان باشه به هه‌مان شێوازی هه‌ڵبژاردنی پێشووی په‌رله‌مانی عێراق به‌رِێوه‌بچێت، واته ئه‌و پاڵاوگه‌یانه‌ی له نێو لیسته‌كان دا هه‌یه به پێی ئه‌و ده‌نگدانه‌ی به ده‌ستی ده‌هێنێت جێ گۆرِكێیان پێ ده‌كرێت\""."
