ئێران و عێراق لیژنه‌یه‌كى باڵاى تایبه‌ت به‌ جموجوڵه‌كانى پژاك پێكده‌هێنن

ئێران و عێراق لیژنه‌یه‌كى باڵاى تایبه‌ت به‌ جموجوڵه‌كانى پژاك پێكده‌هێنن
هه‌ردو حكومه‌تى عێراق و ئێران رِێككه‌وتن له‌سه‌ر پێكهێنانى لیژنه‌یه‌كى هاوبه‌ش له‌نێوان هه‌ردو وڵاتدا بۆ چاره‌سه‌ركردنى پرسی چه‌كدارانى پژاك.

ئه‌مرِۆ دوشه‌ممه‌،\"حه‌سه‌ن دانائی فه‌رِ\"" باڵیۆزى كۆمارى ئیسلامى ئێران له‌ شارى به‌غدا، له‌كۆنفرانسێكى رِۆژنامه‌وانیدا رِایگه‌یاند: حكومه‌تى عێراق و ئێران لیژنه‌یه‌كى هاوبه‌ش پێكده‌هێنن بۆ چاودێری كردن و تاوتوێ كردنى پرسی چه‌كدارانى پارتى ژیانى ئازادى كوردستان \""پژاك\"" له‌سه‌ر سنوره‌كانى نێوان هه‌ردو وڵات.

باڵیۆزى ئێران له‌ به‌غدا ئاشكراشی كرد كه‌ هه‌ردولا رِێككه‌وتون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى هاوكارى یه‌كتر بكه‌ن بۆ رێگرى كردن له‌ جموجۆڵه‌كانى پژاك و وتیشی: چالاكیه‌كانى پارتى ژیانى ئازادى كوردستان هیچ كاریگه‌ریه‌كى له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیه‌كانى نێوان عێراق و ئێران نابێت و حكومه‌تى عێراق به‌ڵێنى داوه‌ كۆنترِۆڵى چالاكیه‌كانى پژاك بكات له‌سه‌ر سنوره‌كانى."
Top