شوانی: پرۆژه یاسای ئه‌نجومه‌نی ستراتیجی بۆ سیاسه‌تی باڵا به روونی مادده یاسایی وای تێدایه كه دژ به ده‌ستووری عێراقه
سه‌رۆكی لیژنه‌ی یاسایی له په‌رله‌مانی عێراق رای گه‌یاند، پرۆژه یاسای ئه‌نجومه‌نی ستراتیجی بۆ سیاسه‌تی باڵا به روونی مادده یاسایی وای تێدایه كه دژ به ده‌ستووری عێراقه و بۆیه ئه‌ستمه به‌م زووانه بتوانرێت پرۆژه یاساكه بێته په‌سند كردن.
خالید شوانی به سایتی (گوڵان میدیا)ی راگه‌یاند\" به پێی پێره‌وی نێوخۆی په‌رله‌مانی عێراق هه‌ر پرۆژه یاسایه‌ك كه خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ كرا، ده‌كرێت له ماوه‌ی دوو رۆژی داهاتوودا خوێندنه‌وه‌ی دووه‌می بۆ بكرێت و لیژنه‌ی پێوه‌ندار راپۆرتی خۆی پێشكش به سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان بكات\"".
زیاتر گوتی\"" لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مانی عێراق بۆ ئاماده‌كردنی راپۆرتی خۆی یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌ی له سه‌ر پرۆژه یاسای ئه‌نجومه‌نی ستراتیجی بۆ سیاسه‌تی باڵا ئه‌نجامدا، له یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌دا به ده‌ركه‌وت تێرِوانینی زۆر هه‌یه له لایه‌ن ئه‌ندامانی لیژنه‌ی یاساییه‌وه، به تایبه‌تیش په‌رله‌مانتارانی لیستی عێراقیه و ده‌وڵه‌تی یاسا\"".
روونی كرده‌وه\"" به‌روونی ئه‌وه ده‌ركه‌وتووه كه به‌شێك له مادده‌كانی نێو پرۆژه یاساكه پێچه‌وانه‌ی ده‌ستووری عێراقه، ده‌بێت به شێوه‌یه‌ك لایه‌نه‌كان له سه‌ری رێكبكه‌ون یاخود به شێوه‌یه‌ك دابرێژرێته‌وه له گه‌ل ده‌ستووری عێراق بگونجێت\"".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا\"" ئه‌ستمه له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ش بتوانرێ راپۆرته‌كه ئاماده بكرێت، به‌ڵنیایه‌وه ده‌كه‌وێته دوای جه‌ژنی ره‌مه‌زان، چونكه پرۆژه یاساكه پێویستی به ته‌وافقی سیاسییش هه‌یه\""."
