سەرۆكی كوردستان نەچۆتە ئێران
رۆژی 9/7/2011 سایتی كۆمەڵنیووز هەواڵێكی بڵاوكردۆتەوە كە گوایە لە نزیكترین كاتدا ئێران بانگهێشتی بەرێز مسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەكات بۆ تاران و ئەو بانگهێشتنەش پەیوەندی بە چەند هەڵوێست و لێدوانێكی بەرێزیانەوە هەیە سەبارەت بە چەند مەسەلەیەكی پەیوەست بەو وڵاتەوە ..!!
سەر لە بەری ئەم هەواڵە دوورە لە راستی و هیچ بنەمایەكی بۆ نییە و تەنها لە ئەندێشەی بەرپرسانی سایتەكە هەڵقولاوە.
وتەبێژێك
بە ناوی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان
10/7/2011
