یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌ی هاوبه‌شی ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن له شاری هه‌ولێر به‌رِێوه‌چوو
كه‌مێك به‌ر له ئێسته كۆبونه‌وه‌ی هاوبه‌شی نێوان ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن له په‌رله‌مانی كوردستان به‌رِێوه‌چوو.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له پارتی دیموكراتی كوردستان به سایتی (گوڵان میدیا)ی راگه‌یاند\" كه‌مێك به‌ر له ئێسته له ته‌ڵاری په‌رله‌مانی كوردستان كۆبونه‌وه‌ی هاوبه‌شی نێوان ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن له باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان به ئاماده‌بوونی هه‌ر یه‌ك له پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی گۆرِان و كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان ده‌ستی پێ كرد\"".
به پێی زانیاری سه‌رچاوه‌كه شاندی یه‌كێتی له سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌و مه‌لا به‌خیتار، شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان له مه‌حموود محه‌مه‌د و عزه‌دین به‌رواری، شاندی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له محه‌مه‌د حه‌كیم و عه‌بدولستار مه‌جیدو شاندی یه‌كگرتووی ئیسلامی له محه‌مه‌د فه‌ره‌ج و ئه‌بو به‌كر كاروانی، شاندی بزووتنه‌وه‌ی گۆرِان له قادر حاجی عه‌لی و دكتۆر یوسف زوزانی پێكهاتووه."
