شوان ته‌ها: به‌م زووانه وه‌زاره‌ته‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم هه‌موار ده‌كرێن
په‌رله‌مانتارێكی كورد ئاماژه به‌وه ده‌كات له داهاتوویه‌كی نزیكدا چه‌ند وه‌زاره‌تێكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌موار ده‌كرێنه‌وه‌و گۆرِانكاریان به سه‌ردا دێت.
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق شوان محه‌مه‌د ته‌ها دووپاتی كرده‌وه له داهاتوویه‌كی نزیكدا حكومه‌تی هه‌رێم چه‌ند گۆرِانكارییهكی تایبه‌ت به وه‌زیرو وه‌زاره‌ته‌كان به‌خۆوه ده‌بینێت، له كاتی ئێستاشدا هه‌ردوو پارته‌كه‌ی دهسهلاَت و ئۆپۆزسیۆن له گفتوگۆی به‌رده‌وامدان بۆ تاوتوێكردنی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كۆسپ و ته‌گه‌ره‌و كێشانه‌ی به‌رده‌م سیسته‌می ئیداری ئیداری، گوتیشی ئه‌وه‌ی ئێستا له گۆرِهپانی كوردستان ده‌بینرێت بریتیه له چه‌ند خاڵێكی له یه‌كگه‌یشتنی هاوبه‌شی نێوان پارته‌كانی دهسهلاَت و ئۆپۆزسیۆن.
پێشتریش په‌رله‌مانتاری بزووتنه‌وه‌ی گۆرِان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بایه‌زید حه‌سه‌ن ئاشكرایكرد هه‌مواركردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی كابینه‌ی شه‌شه‌می حكومه‌ت ئه‌نجام ده‌درێت یاخود حكومه‌تێكی نوێ له ته‌واوی پێكهاته سیاسیه‌كانی به‌شدار بووی هه‌ڵبژاردنه‌كان پێكده‌هێنرێته‌وه.
بایه‌زید روونیشی كرده‌وه كۆبوونه‌وه سێ قۆڵییه‌كانی نێوان پارتی و یه‌كێتی و گۆرِان ئه‌رێنی بووه‌و هه‌موو لایه‌ك له سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتوون وهلاَمی داواكارییه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی گۆرِان بدرێته‌وه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش یا وه‌زاره‌ته‌كانی كابینه‌ی شه‌شه‌م هه‌موار ده‌كرێنه‌وه یاخود حكومه‌تێكی نوێ پێكده‌هێنن.
ناوبراو باسی له‌وه‌شكرد تا ئێستا رێككه‌وتنێك رووینه‌داوه كه ئایا حكومه‌تی داهاتوو حكومه‌تێكی بنكه فراوان ده‌بێت یاخود حكومه‌تێكی ته‌كنۆكرات ده‌بێت بهلاَم له هه‌ر حاڵه‌تێكدا رێككه‌وتن هه‌یه له سه‌ر هه‌مواركردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی حكومه‌ت یاخود پێكهێنانی حكومه‌تێكی نوێ به‌ر له ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌تێكی بێلایه‌ن پێكبهێنرێت و دواتریش هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌نجام بدرێته‌وه.
سه‌رچاوه: وكاله الاخباریه للانباء
