ئهمرِۆ وه‌زیری ناوخۆ‌و هه‌ردوو بهرِێوهبهری ئاسایشی هه‌ولێرو سلێمانی له په‌رله‌مان ئاماده ده‌بن
برِیاره ئهمرِۆ یه‌كشه‌ممه به مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی بودجه‌كانیان وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و هه‌ردوو بهرِێوهبهری گشتی ئاسایش له په‌رله‌مان ئاماده‌بن.
له‌مباره‌یه‌وه دوێنێ شه‌ممه له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ئه‌ندامی لێژنه‌ی ناوخۆ‌و ئاسایش و ئه‌نجوومه‌نه خۆجێییه‌كان له په‌رله‌مانی كوردستان كاروان ساڵح رایگه‌یاند رۆژی یه‌كشه‌ممه هه‌ر یه‌ك له كه‌ریم سنجاری وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم و هه‌ردوو بهرِێوبهری گشتی ئاسایشی هه‌ولێرو سلێمانی له په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ لێژنه‌كه‌یان كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام ده‌ده‌ن، روونیشی كرده‌وه مه‌به‌ست له كۆبوونه‌وه‌كه تاوتوێكردنی پرسی بودجه‌ی وه‌زاره‌ت و هه‌ردوو بهرِێوهبهرایهتی گشتی ئاسایشی هه‌ولێرو سلێمانیه.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه ئایا له میانی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا قسه له سه‌ر رووداوه ئه‌منییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی سلێمانی و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ی هه‌رێم ده‌كرێت، ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئهمرِۆدا ئه‌و پرسه تاوتوێ ناكرێت.
