له ئه‌نكه‌ره و دیار به‌كرو وان رێوره‌سمی یادكردنه‌وه‌ی كیمیا بارنكردنی هه‌ڵه‌بجه به‌رِێوه‌چوو
دوێنێ چوارشه‌ممه بۆ به‌رز را‌گرتن و یادكردنه‌وه‌ی كاره‌ساتی كیمیا بارانكردنی هه‌ڵه‌بجه هه‌ردوو پارتی ئاشتی و دیموكراتی و پارتی ماف و ئازادی كه دوو پارتی كوردین له ئه‌نكه‌ره‌ی پایته‌ختی توركیا رێوره‌سمی یادكردنه‌وه‌ی كیمیارانكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌یان رێكخست.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش جه‌ماوه‌رێكی زۆری ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی هه‌ردوو پارته‌كه‌و خه‌ڵكێكی دیكه‌ی زۆریش به به‌رزكردنه‌وه‌ی دروشمی دژ به كیمیا بارانكردنی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید به‌شداری رێوره‌سمه جه‌ماوه‌رییه‌كه‌یان كرد.
له میانی پێشكه‌شكردنی وته‌یه‌كی به‌رپرسی نووسنگه‌ی پارتی ئاشتی و دیموكراتی مسته‌فا یه‌لكنلی رایگه‌یاند مانگی ئازار بۆ كورد پرِه له رووداو‌و خۆرِاگری و قوربانیدان و تاوانی گه‌وره‌ی دژ به‌و نه‌ته‌وه له ناویشیاندا كیمیا بارانكردنی هه‌ڵه‌بجه‌و قه‌سابخانه خوێناوییه‌كه‌ی ساڵی 2004 ی قامیشلۆو و كوژرانی 7 قوتابی كورد له ئه‌سته‌نبۆڵ.
هه‌ر به‌هه‌مان بۆنه‌وه له شاری وان رێوره‌سمێكی دیكه‌ی گه‌وره كه له‌لایه‌ن گردبوونه‌وه‌ی دیموكراتی كه 27 رێكخراوی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له‌خۆ ده‌گرێت به‌رِێوه‌چوو بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی رێكخرا كه تێیدا زه‌كی یۆكسل به ناوی گردبوونه‌وه‌كه وتارێكی خوێندنه‌وه‌و دووپاتی كرده‌وه كیمیا بارانكردن و قه‌تلو عامكردنی هه‌ڵه‌بجه په‌ڵه‌یه‌كی شه‌ره‌مه‌زارییه به سه‌ر نێوچه‌وانی مرۆڤایه‌تی، گوتیشی دادگایی كردن و به‌سزا گه‌یاندنی تاوانبارانی ئه‌و تاوانه گه‌وره‌یه به یه‌كێك له سه‌ركه‌وتنه گه‌وره‌كانی گه‌لی كورد داده‌نرێت جه‌ختیشی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه ده‌بێت سه‌ركرده‌ی هه‌موو ئه‌و ولاَتانه‌ی كه تاوانی گه‌وره دژ به گه‌له‌كانیان ده‌كه‌ن ده‌بێت بدرێنه دادگای گل و تۆڵه‌یان لێبسێنرێته‌وه. له‌گه‌ڵ خوێندنه‌وه‌ی وتاره‌كه‌شدا به‌شداربووان به زمانی كوردی دروشمی دژ به كیمیا بارانركدین هه‌ڵه‌بجه‌یان ده‌گوته‌وه.
هه‌روه‌ها له شاری دیار به‌كر بۆ هه‌مان مه‌به‌ست خێوه‌تگایه‌كی ئاشتی كرایه‌وه‌و له میانه‌یدا سه‌رۆكی پارتی ئاشتی و دیموكراتی كوردی سه‌لاحه‌دین ده‌مرتاش رایگه‌یاند هێشتا دۆسییه‌ی هه‌ڵه‌بجه كۆتایی نه‌هاتووه‌و پێویسته هه‌موو ئه‌و كه‌س و لایه‌ن و ولاَتانه‌ی به‌شداریان له روودانی ئه‌و كاره‌ساته گه‌وره‌یه كردووه به سزای عادیلانه‌ی خۆیان بگه‌ن و تۆڵه‌یان لێوه‌ربگیردرێته‌وه.
سه‌رچاوه: ئاكا نیوز
