وه‌زیرى دارایى و ئابوورى پێشوازى له شاندێكى بانكى ( ده‌ریاى ناوه‌رِاست ) ى نێوده‌وڵه‌تى كرد
له‌و كۆبوونه‌وه‌دا وه‌زیرى دارایى باسى له ره‌وشى ئابوورى هه‌رێمى كوردستان و بوژاندنه‌وه‌ى ژێرخانى ئابوورى له‌سه‌رجه‌م بواره‌كان و سه‌قامگیرى بارى ئه‌منى هه‌رێم كرد، كه بۆته هۆى ئه‌وه‌ى سه‌رمایه‌داران و كۆمپانیاكانى بیانى پرِۆژه‌ى جۆراو جۆر له هه‌رێم ئه‌نجام بده‌ن .
گوتیشى : یاسایى وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمى كوردستان ئاسانكارى و هه‌ماهه‌نگى سه‌رجه‌م وه‌به‌رهێنه‌ران و خاوه‌ن كۆمپانیاكان ده‌كات تا كار و پرِۆژه‌ى ستراتیژى له كوردستان ئه‌نجام بده‌ن وه‌زاره‌تى دارایش پاڵپشت و كارى پێویست به پىَ یاسا‌و رێنماییه داراییه‌كان بۆ كردنه‌وه‌ى بانكى ناوبراو له كوردستان ده‌كات.
