وه‌زیرى بازرگانى و پیشه‌سازى پێشوازى له‌ كونسوڵى بازرگانى میسر و توركیا كرد

وه‌زیرى بازرگانى و پیشه‌سازى پێشوازى له‌ كونسوڵى بازرگانى میسر و توركیا كرد

ئه‌مرِۆ پێنجشه‌ممه‌ 3-3-2011 به‌رێز وه‌زیرى بازرگانى و پیشه‌سازى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى كرد له‌ (سلێمان عوسمان) كونسوڵى گشتى ولاَتى میسرى عه‌ره‌بی له‌ هه‌رێم به‌ یاوه‌رى كونسوڵى بازرگانى میسرى كه‌ به‌ سه‌ردانێكى فه‌رمی گه‌یشتنه‌ وه‌زارتى بازرگانى و پیشه‌سازى.

له‌لایه‌ن (سینان چه‌له‌بی) وه‌زیرى بازرگانى و پیشه‌سازى وێرِاى به‌خێرهاتنى شاندى ناوبراو، سه‌ره‌تا باسی په‌یوه‌ندییه‌ بازرگانیه‌كانى نێوان هه‌رێى كوردستان و ولاَتى میسر بۆ ئه‌نجامدانى چه‌ندین پرۆژه‌ى دیارى كراو كه‌ پێشتر له‌لایه‌ن سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌گه‌ڵ شاندێكى هه‌رێمى كوردستان كه‌ سه‌ردانى ولاَتى میسریان كردبوو، به‌پێ پرنسیبه‌ بازرگانییه‌كانى نێوان هه‌ردوولا برِیارى ئاڵۆگۆرِكردنى بوارى به‌رهه‌م و چه‌ندین پرۆژه‌ى بازرگانى له‌ داهاتوودا ده‌خرێته‌ وارى جێبه‌جێكردنه‌وه‌.

هه‌ر له‌میانى پێشوازییه‌كانى وه‌زیرى بازرگانى و پیشه‌سازى له‌ شانده‌ بازرگان و نێوده‌وڵه‌تیه‌كاندا، و له‌ هه‌مان رۆژدا، به‌رێز (سینان چه‌له‌بی) وه‌زیرى بازرگانى و پیشه‌سازى، تاوتۆى په‌ره‌پێدانى زیاتر له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانى بازرگانییه‌كانى نێوان هه‌رێمى كورستان و ولاَتى توركیا، پاراستن و پێشكه‌وتنى ئه‌و بواره‌ بازرگانییه‌ى كه‌ ئێستا ره‌خساوه‌ له‌گه‌ڵ بوونى ئه‌و سه‌قامگیرییه‌ى له‌ بوارى پاراستنى ره‌وشى ئه‌مرِۆى هه‌رێم، هه‌روه‌ها ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ بازرگانییه‌ى نێوان هه‌رێمى كوردستان و ولاَتى توركیا، ئه‌مه‌ش له‌ دیدارێكى وه‌زیرى بازرگانى و پیشه‌سازى له‌گه‌ڵ كونسوڵى بازرگانى ولاَتى توركیا به‌ یاوه‌رى نوێِنه‌رانى چه‌ند كۆمپانییه‌كى توركى كه‌ سه‌ردانى وه‌زاره‌تیان كرد.
Top