جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت پێشوازی له‌ جێگری سه‌رۆكی به‌شی عیراق له‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا كرد

جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت پێشوازی له‌ جێگری سه‌رۆكی به‌شی عیراق له‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا كرد
ئه‌مرِۆ ئازاد به‌رواری جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم پێشوازی كرد له‌ به‌رِێز ئه‌ندرو وێڵز جێگری سه‌رۆكی به‌شی عێراق له‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا، له‌ دانیشتنه‌كه‌دا هه‌ردوولا تیشكیان خسته‌ سه‌ر دوا پێشهاته‌كانی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست به‌ گشتی و عێراق و هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی.

به‌رِێز (وێڵز) خۆشحاڵی خۆی ده‌ربرِی به‌ سه‌ردانی بۆ هه‌رێمی كوردستان و سه‌رسامی خۆی نیشاندا به‌و سه‌قامگیری و پێشكه‌وتنه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌خۆوه‌ ده‌بینێت.

له‌ ته‌وه‌رێكى ترى دیداره‌كه‌ باس له‌ په‌یوه‌ندییه‌ دوقۆلیه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌ریتانیا و رێ و شوێنی برِه‌ودان به‌و په‌یوه‌ندیانه‌ خرایه‌رِوو به‌تایبه‌ت له‌ بواره‌كانی ئابووری و كه‌لتوری و په‌روه‌رده‌یی.
Top