هه‌فته‌ی داهاتوو سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و دوو وه‌زیر بانگێشتی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كرێن
كه‌مال كه‌ركوكی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانید كه له ته‌ڵاری په‌رله‌مان بهرِێوهچوو، رایگه‌یاند\" ئامانج له به‌ستنی ئه‌م كۆنگره رۆژنامه‌وانییه ئاگاداركردنه‌وه‌ی خه‌ڵكی كوردستانه له‌گه‌یشتنی داخوازییه‌كانی خۆپێشانده‌ران و كاره‌كانی لیژنه تایبه‌تییه‌كه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان كه‌بۆ به‌دواداچوونى بریاره 17 خاڵیه‌كه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان پێكهێنرا بوو\"".
روونیشیكرده‌وه\"" لیژنه‌كه له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوو سه‌ردانی مه‌یدانی بۆلای خۆپێشانده‌ران ئه‌نجامداوه‌و له‌گه‌ل مامۆستایانی زانكۆ‌و ئاینی و داموده‌زگا حكومییه په‌یوه‌ندیداره‌كان كۆبۆته‌وه دواتریش له‌گه‌لڕ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ده‌رئه‌نجامی سه‌ردانه‌كه‌یان روونكرده‌وه\"".
ئاماژه‌یبه‌وه‌شدا \"" له ئێستا سه‌رقاڵى پوختكردنهوهو پۆڵێنكردنی سه‌رجه‌م داواكارییهكانین و سبه‌ش سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان بۆ تاوتوێكردنی راپۆرتی لیژنه‌كه‌و چۆنیه‌تی جێبه‌جێكردنی بریاره حه‌ڤده خاڵییه‌كه له‌گه‌لڕ سه‌رۆكی لیژنه‌كان و سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كانی ناو په‌رله‌مان كۆده‌بێته‌وه\"".
وتیشی\"" برِیاره هه‌فته‌ی داهاتوو سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زیرانى ناوه‌خۆ پێشمه‌رگه بانگهێشتى په‌رله‌مان ده‌كرێن\""."
