په‌رله‌مانی كوردستان دوو لیژنه بۆ ئاماده‌كردنی راپۆرت له سه‌ر ئه‌و بارگژییه‌ی له كوردستان هه‌یه پێكهێناوه
هه‌ولێر _ سامان
ئیسماعیل مه‌حموود سه‌رۆكی لیژنه‌ی ناوخۆء ئاسایش و ئه‌نجومه‌نی خۆجێتیه‌كان له په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، لیژنه‌كه‌یان دوو لیژنه‌ی نێوخۆیی به مه‌به‌ستی ئامماده‌كردنی له سه‌ر بارگژییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان پێكهێناوه.
ئیسماعیل مه‌حمود كه له فراكسۆنی كوردستانییه به سایتی (گوڵان میدیا)ی راگه‌یاند\" له لیژنه‌كه له نێوخۆمان دا كۆبونه‌ینه‌وه‌ء برِیارماندا به پێكهێنانی دوو لیژنه له ئه‌ندامانی لیژنه‌ی ناوخۆء ئاسایشء ئه‌نجومه‌نی خۆجێتیه‌كان به مه‌به‌ستی ئاماده‌كردنی راپۆرتء به دواداچوون له‌سه‌ر ئه‌و بارگژییانه‌ی له هه‌رێمی كوردستان به تایبه‌تیش پارێزگه‌ی سلێمانی و هه‌ولێر سه‌ری هه‌ڵداوه\"".
روونیشیكرده‌وه\"" لیژنه‌ی یه‌كه‌م كه‌ئه‌ركی ئاماده‌كردنی راپۆرت له سه‌ر دۆخی پارێزگای سلێمانی له ئه‌ستۆ دایه له شه‌ش كه‌س پێكهاتووه‌و خۆم سه‌رۆكایه‌تی ده‌كه‌م، لیژنه‌ی لیژنه‌ی دووه‌میش جێگری سه‌رۆكی لیژنه 3ئه‌ندام پێكهاتووه‌و ئه‌ركی ئاماده‌كردنی راپۆرت و به دواداچوون له‌سه‌ر ئه‌و دۆخانه‌ی ده‌كه‌ن كه له پارێزگای هه‌ولێرو ناوچه‌كانی دیكه سه‌ری هه‌ڵدابوو\"".
ئاماژه‌یبه‌وه‌شدا\"" برِیاره رۆژی چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو ده‌ستبه‌كار بین لیژنه‌كان سه‌ردانی پارێزگای سلێمانی و هه‌ولێر و ناوچانه‌ی گرژیی لێكه‌وته‌وه ببكات\"".
وتیشی\"" ئه‌ركی دیكه‌ی ئێمه‌یه به‌دواداچوونی كاری ئه‌و لیژنه لێكۆڵینه‌وه‌یه كه حكومه‌تی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته پێكی هێناوه\""."
