(مه‌سروور بارزانی): \"گۆڕان\"" بڕیاری داوە كە جیاواز بیربكاتەوە و هەڵسوكەوتی جیاواز بێت، ئێمەیش لە چوارچێوەی یاسادا دژی بیروڕای جیاواز نین"

(مه‌سروور بارزانی): \
سەرۆكی ئاژانسی پاراستنی ئاساییشی هەرێمی كوردستان (مەسروور بارزانی) لە لەمیانەی دیمانەیەكیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی \"ئەلزەمان\""ـی عەرەبیدا جەختی كردووە كە كورد داوای وەرگرتنی پۆستی وەزاری ئەمنییمان نەكردووە، بەڵام مافی ڕەوای خۆمانە كە بەشداری لە بڕیارەكانی پەیوەست بە ئاساییشی عێراقدا بكەین، هەروەك تیشكیشی خستووەتەسەر چەند پرسێكی ناوخۆیی هەرێمی كوردستان.

\""گۆڕان\"" بڕیاری داوە كە جیاواز بیربكاتەوە و هەڵسوكەوتی جیاواز بێت، ئێمەیش دژی بیروڕای جیاواز نین

لەبارەی ڕەفتار و بەیاننامەكەی بزووتنەوەی \""گۆڕان\""ـیشەوە كە بەم دواییە دەری كرد و داوای هەڵوەشاندنەوەی حكوومەت و پەرلەمانی هەرێمی كوردستانی كرد، سەرۆكی ئاژانسی پاراستنی ئاساییشی هەرێم ڕایگەیاندووە بزووتنەوەی \""گۆڕان\"" بڕیاری داوە كە بە شێوەیەكی جیاواز بیر بكاتەوە و بە شێوەیەكی جیاوازیش مامەڵە و ڕەفتار بكات، ئێمەیش دژی بیروڕای جیاواز نین و، هەر ڕەفتار و هەڵسوكەوتێكیان كە لە چوارچێوەی یاسا دەرنەچێ ئەوا پەسەندكراوە و ئەوان تێیدا ئازادن، چونكە هەبوونی بیروباوەڕ و بیركردنەوەی جیاواز لە چوارچێوەی یاسادا كارێكی باش و ئیجابیە.

هەروەها لەبارەی ئەو ڕاپۆرتانەی كە \""گۆڕان\"" بڵاوی دەكاتەوە و تێیدا باسی ئەوە دەكات كە ئەوانەی كە پەیوەندی بەو بزووتنەوەیە دەكە ن دەستگیر دەكرێن، (مەسروور بارزانی) دەڵێت ئەوان بەیاننامە و ڕاپۆرتی زۆر بڵاو دەكەنەوە، زۆربەی جارەكان ناوەڕۆكی ڕاپۆرتەكانیان دوور لە ڕاستیەوە، بەڵكو تەنیا بۆ جوڵاندنی شەقامی كوردی و دەستەبەركردنی چەند مەرامێكی سیاسیی ئەو كارە دەكەن.

مافی كوردە كە بەشداری لە بڕیارەكانی پەیوەست بە ئاساییشی عێراقدا
له‌ وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی هه‌ماهه‌نگی ئاساییشی له‌گه‌ڵ به‌غدادا و داواكاری كورد بۆ وه‌رگرتنی یه‌كێك له‌ وه‌زاره‌ته‌ ئه‌منییه‌كان، (مەسروور بارزانی) ڕایگەیاندووە كە بە پێی زانیارییەكانی من و تا ئەوەندەی من ئاگادار بم ئێمە داوای وەرگرتنی وەزارەتی ئەمنییمان نەكردووە، بەڵام لەگەڵ ئەوەیشدا ئەمە مانای ئەوە نییە كە كورد مافی ئەوەی نییە كە بەشداری لە وەرگرتنی بڕیارەكانی تایبەت بە ئاساییشی عێراقدا بكات.

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت ئێمه‌ هه‌میشه‌ ئاماده‌ین كه‌ هاوكاریی بكه‌ین له‌ ده‌سته‌به‌ركردنی ئارامیی و سه‌قامگیریی له‌ ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق و به‌رقه‌راركردنی ئاساییش له‌ سه‌رانسه‌ری عێراقدا.

كۆچكردنی لاوانی كورد بۆ ده‌ره‌وه‌ كه‌میی كردووه‌
له‌باره‌ی كۆچكردنی لاوانی كوردیشه‌وه‌ بۆ ده‌ره‌وه‌ سه‌رۆكی ئاژانسی پاراستنی ئاساییشی هه‌رێم ده‌ڵێت به‌ هه‌ڵسه‌نگاندنی ئێمه‌ كۆچكردنی لاوانی كورد بۆ ده‌ره‌وه‌ كه‌می كردووه‌، هه‌روه‌ها ده‌بینین كه‌ لاوانی كورد له‌ وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ بۆ وڵات ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌. ئیستایش دیارده‌ی كۆچكردن هه‌ر هه‌یه‌ به‌ڵام جیاوازییه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه‌ ئه‌م كۆچكردنه‌ی ئێستا ئه‌و دیارده‌ ئاساییه‌یه‌ كه‌ له‌ هه‌موو وڵاتێكدا هه‌یه‌ و هاووڵاتیانی بڕیاری كۆچكردن ده‌ده‌ن بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات و پاشان بۆ ده‌یگه‌ڕێنه‌وه‌.
به‌ڵام به‌ گشتی كۆچكردن له‌ عێراقدا له‌وانه‌یه‌ له‌ ترسی هه‌ڕه‌شە و تیرۆر و تۆقاندن بێت. یانیش له‌ ناوچه‌ كێشه‌دار و جێناكۆكاندا بێت. به‌شێكی دیكه‌یش له‌وانه‌یه‌ له‌به‌ر ڕه‌وش و هۆكاری ئابووری كۆچ بكه‌ن، ئیستایش ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ خێزانی ناوچه‌كانی باشوور و ناوه‌ڕاست هاتوونه‌ته‌ هه‌رێمی كوردستان و لێره‌ نیشته‌جێبوون.

كۆنگرە هەنگاوێك بوو بۆ چاكسازیی و نوێبوونەوە
لەبارەی كۆنگرەی سیازدەهەمینی پارتی دیموكراتی كوردستانیشەوە كە ماوەیەك لەمەوپێش بەسترا، سەرۆكی ئاژانسی پاراستنی ئاساییشی هەرێم دەڵێت كۆنگرە بۆ ئەنجامدانی چاكسازیی و نوێبوونەوە بوو، ئێمەیش ئێستا لە سەروبەندی دروستكردنی لێژنەكاندایە بۆ ئەوەی ڕاسپاردە و بڕیارەكانی كۆنگرە جێبەجێ بكات، بەڵام دەبێت ئەوەیش بزانین كە ئەم كارە پێویستی بە هەندێك كاتی گونجا و هەیە.

من ئاواتم خزمه‌تكردنی زیاتره‌ نه‌ك خه‌ونی سه‌رۆكایه‌تی
په‌یامنێره‌كه‌ لێی پرسیووه‌ ئایا تۆ وه‌ك خۆت هیچ تموحێكی كه‌سیی و تایبه‌تت هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی پارتی وه‌ربگریت.

ئه‌ویش له‌ وه‌ڵامدا ده‌ڵێت من هیوای خزمەتكردنی زیاتر وڵاتەكەمم هەیە، شانازیش بە حزبەكەمەوە پارتی دیموكراتی كوردستان دەكەم شانازی بە خەبات و دەستكەوتەكانیەوە دەكەم. ئەگەر هیوای سەرۆكایەتیكردنی حزبیشم هەبێت دەبێت بە ڕەزامەندی خەڵك بێت.

پێشمەرگە پێناسەی ئازادی و دیموكراسیە و بەشێكە لە كەلتووری گەلی كوردستان

لەبارەی تازەكردنەوەی هێزی پێشمەرگەیشەوە (مەسروور بازرانی) دەڵێت، لەوانەیە بەشێك لە ئەندامانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان پیر بووبن و توانای وەكپێویست خزمەتكردنی وڵاتیان نەمابێت، بەڵام پێشمەرگە ئێستا بووەتە پێناسەی ئازادی و دیموكراسی و بەشێكە لە كولتووری گەلی كوردستان كە هەرگیز كۆتایی نایەت.

ئێمە دەزانین كە بەشێكین لە دەوڵەتی فیدراڵی عێراق، هێزی پێشمەرگەیش بەشێكە لە دامەزراوەی بەرگریی عێراق، بەشێكی زۆر لە هێزی پێشمەرگەی كوردستان بەشدارییان لە دروستكردنی سوپای عێراقدا كردووە و یەكەمین یەكەی سەربازی سوپای عێراق لە هێزی پێشمەرگەی كوردستان بوو.

هەر بۆیە ئێستا هێزی پێشمەرگەی كوردستان ئەركیان پاراستیان هەرێمی كوردستانە، ئەزموون و زانستی نوێیش پێكەوە وا دەكەن كە هێزی پێشمەرگەی كوردستان زیاتر پێشبكەوێت و خزمەتی زیاتری كوردستان و عێراق بكات.

هەموومان لە سەركەوتنەكاندا بەشدارین و بەتەنیا بۆ من یان كەسێكی دیكە ناگەڕێتەوە

لەبارەی ئەوەیشی كە (مەسروور بارزانی) بە یەكێك لە هۆكارە سەرەكی و گرنگەكانی سەركەوتنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە هەڵبژاردنەكانی ئەم دواییەدا دابنرێت، لەبەر ئەوەی توانیویەتی ئارامی و سەقامگیری دەستەبەر بكات و، پاشانیش بێتە ناو كۆمەڵانی خەڵك و كاریگەری لەسەر دەنگدەران دابنێت.

(مەسروور بارزانی) دەڵێت ئێمە هەوڵی دەستەبەركردنی ئاساییش بۆ هەرێمی كوردستان و هەموو كوردستان دەدەین نەك تەنیا بۆ پارتی، پێیشم وایە هەموومان سوودمان لە ئارامی و سەقامگیریی هەرێمی كوردستان وەرگرتووە، هەر بۆیە سوپاس و ستاییش بۆ هەموو ئەوانەی كە بەشدارن و كار دەكەن بۆ دەستەبەركردنی زیاتر و پاراستنی ئاساییش هەرێمی كوردستان.

منیش تەنیا وەك كەسێك بە كار و ئەركی خۆم بە ئەمانەتەوە هەڵساوم، ئەوەیش جێگەی فەخر و شانازی منە كە مایەی متمانە و ڕازیبوونی خەڵك بم، هەر بۆیە پێم وایە كە هەموومان پێكەوە كارمان كردووە و بەشدارین لە بەدەستهێنانی سەركەوتنەكاندا.

دەستەبەربوونی ئاساییش و سەقامگیریی مەرجی یەكەمی خۆشگوزەرانی خەڵكە
پەیامنێرەكە پرسیوویەتی بەو پێیەی كە تۆ و ئەو دەستگایەی سەرۆكایەتی دەكەیت توانیوویانە سەقامگیری دەستەبەر بكەن، هەر بۆیە ئەمەیش وایكردووە كە خەڵك ئەمە بە نیعمەت و دەستكەوتێكی زۆر گەورە بزانن، بۆیە سەرباری كەموكورتی و گلەییەكان بەڵام ئامادە نین خۆپێشاندانی ناڕەزایی ئەنجام بدەن و ڕەوشەكە ئاڵۆز بكەن.

(مەسروور بارزانی)ـیش لە وەڵامدا دەڵێت بێگومان دەستەبەربوونی ئاساییش و سەقامگیریی مەرجی یەكەمی خۆشگوزەرانی خەڵكە، مەرجی پێشكەوتنی ئابووری و سیاسییە لە وڵاتدا، ئەوەی ئێستادا لە هەرێمدا لە سەقامگیریی دەستەبەر كراوە، لە ڕێگەی هاوكاریی و هەماهەنگی و متمانەی گەلەوە بووە، هەر بۆیە دەستكەوتەكانی هەرێمی كوردستان هیچ هەموو خەڵكی كوردستانە.
ئۆپۆزسیۆنیش سیاسەتی یاسایی و دیموكراسیانەی خۆیی هەیە، بەڵام خەڵكی ئێمە پیادەكردنی دیموكراسی و مافی خۆیی و فەوزا و ئاژاوەگێڕی لێكدەكەنەوە.

ئێمە هەموومان و سەرۆك (مەسعود بارزانی) لە سەرووی هەموویانەوە هەوڵی بنەبڕكردنی گەندەڵی دەدەین، بەو پێیەیش سەرۆك (بارزانی) مایەی متمانەی 70%ـی دەنگدەرانی هەرێمە هەر بۆیە لە هەموو كەس زیاتر بەرگریی لە ماف و داخوازییەكانی هاووڵاتیان دەكات.

هەر بۆیە ئێمە هەرچییەكمان لەتوانادا بێت بۆ دەستەبەركردنی ئاساییش و سەقامیگریی بۆ هاووڵاتیانی خۆمان درێغی ناكەین. لەو پێناوەیشدا تەنیا لەسەر دیاریكردنی كەموكورتییەكان ناوەستین بەڵكو هەوڵی جدی بۆ چارەكردنی كێشەكان و پڕكردنەوەی كەموكورتییەكان دەدەین.

كوردستان میسر و توونس نییه‌ ته‌واو جیاوازه‌
له‌باره‌ی به‌راوردكردنی هه‌رێمی كوردستانیش به‌ میسر و توونس و كاریگه‌ری ڕووداوه‌كانی ئه‌و دوو وڵاته‌ له‌سه‌ر ڕه‌وشی هه‌رێمی كوردستان، سه‌رۆكی ئاژانسی پاراستنی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت كوردستان زۆر جیاوازه‌ له‌ میسر و توونس، سه‌ره‌تا هه‌رێمی كوردستان ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ نییه‌، به‌ڵكو به‌شێكه‌ له‌ عێراقی فیدڕاڵی دیموكراسی، ئه‌و ڕاپه‌ڕینه‌ جه‌ماوه‌رییانه‌ی ئێستا له‌و وڵاتانه‌دا ڕووده‌ده‌ن له‌ ساڵی 1991ـدا له‌ عیراق و كوردستاندا ڕوویداوه‌، له‌ ساڵی 2003ـیشدا كۆتایی به‌ ڕژێمی پێشوو هێنرا و ده‌وڵه‌تێكی دیموكراسی و فیدڕاڵی دروستكراوه‌، كه‌ ئه‌گه‌رچی كه‌موكورتی و كێشه‌ی ئاساییشی هه‌یه‌ به‌ڵام هیوادارین كه‌ به‌زوویی چاره‌ ببن.

له‌ هه‌رێمی كوردستاندا ئاساییش و سه‌قامگیریی ده‌سته‌به‌ره‌، حكوومه‌ت له‌ڕێگه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئازادانه‌و به‌ شێوازێكی دیموكراسیانه‌ دروست بووه‌. هه‌ر بۆیه‌ له‌م هه‌رێمه‌دا گۆرانكارییكردنی ده‌سته‌ڵات له‌ڕێگه‌ی سندووقه‌كانی ده‌نگدانه‌وه‌ ده‌بێت. هه‌روه‌ها ڕێگا و ده‌رگا كراوه‌یه‌ بۆ هه‌ر كه‌سێك كه‌ بیه‌وێت گوزارشت له‌ بۆچوونی خۆی بكات، ده‌توانێت به‌وپه‌ڕی ئازادییه‌وه‌ گوزارشتی لێ بكات و به‌شداریش له‌ پرۆسه‌ی سیاسیی وڵات، له‌چوارچێوه‌ی یاسادا، بكات.

بە ڕۆڵ و پێگەی ئافرەت لە ناو پارتیدا شانازی دەكەم و گەشبینم
لەبارەی ڕۆڵ و پێگەی سیاسیی ئافرەتیشەوە (مەسروور بارزانی) دەڵێت بەداخەوە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بەگشتی لەبەر چەند هۆكارێك ڕۆڵ و پێگەی ئافرەت وەك پێویست لەبەرچاو نەگیراوە، بەڵام خۆشبەختانە لە نێو پارتیدا ڕۆڵی دیار و بەرچاویان هەیە، لە كۆنگرەیشدا ئەم پێگەیەی ئافرەت بە تەواوی و ڕوونی بەرجەستەكرا، كاتێك كە ژمارەیەكی بەرچاوی ئافرەتان بەشداربوون و بەشێكیشیان خۆیان كاندید كرد و دەنگیان لەسەر توانا و لێهاتوویان پێدرا، واتە كۆمەڵێك لە ئافرەت كە دەنگیان پێدرا و بەشداربوون تەنیا ئەوانە نەبوون كە كەسوكاری شەهیدان بوون، بەڵكو هەندێكیان لەسەر توانا و لێهاتوویی خۆیان بوو بەشداربوون و خۆیان كاندید كرد و دەنگیان پێدرا.


هیوادارین لێژنه‌ی سێقۆڵی كاره‌كانی سه‌ركه‌وتووانه‌ ته‌واو بكات
ده‌رباره‌ی ئه‌و لێژنه‌ سێقۆڵیه‌ی كه‌ له‌ نێوان ئه‌مه‌ریكا و توركیا و عێراقدا بۆ چاره‌كردنی كێشه‌كانی سنوور پێكهاتووه‌،(مه‌سروور بارزانی) ده‌ڵێت ئه‌و لێژنه‌یه‌ ماوه‌یه‌كه‌ كاری خۆی ده‌كات و چه‌ند كۆبوونه‌وه‌ و دانیشتنێكیشی كردووه‌، هیوادارین پێش ته‌واوبوونی كاتی دیاریكراو لێژنه‌كه‌ كاره‌كانی خۆی به‌ سه‌ركه‌وتوویی ته‌واو بكات.

له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه‌ به‌شێكین له‌ عێراق، په‌یوه‌ندییه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كانمان له‌ڕێگه‌ی به‌غداوه‌ ده‌بێت

په‌یامنێره‌كه‌ له‌ سه‌رۆكی ئاژانسی پاراستنی ئاساییشی هه‌رێمی پرسیووه‌ كه‌ ئایا ئێوه‌ مه‌سه‌له‌ی هه‌بوونی هێز و ئه‌ندامی ئێرانی له‌سه‌ر خاكی هه‌رێم ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه‌ له‌ كاتێكدا كه‌ حكوومه‌تی فیدڕاڵی ئه‌و مه‌سه‌له‌ ددان پێدا ده‌نێت.

ئه‌ویش له‌ وه‌ڵامدا ده‌ڵێت هه‌رێمی كوردستان به‌شێكه‌ له‌ عیراقی دیموكراتی فیدڕاڵی كه‌ تێیدا بواری چالاكی سیاسیی له‌ چوارچێوه‌ی یاسادا ڕه‌خساوه‌. ئه‌وه‌یشی په‌یوه‌ندی به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی ئێمه‌وه‌ هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێدا ئه‌وه‌یش به‌ یاسا ڕێكخراوه‌ و ده‌بێت له‌ ڕێگه‌ی به‌غداوه‌ بێت. هه‌ر بۆیه‌ ده‌بینیت هه‌ندێك وڵات كه‌ باڵیۆزخانه‌یان له‌ به‌غدا هه‌یه‌ كۆنسوڵخانه‌یشیان له‌ هه‌رێمی كوردستاندا كردووه‌ته‌وه‌.

به‌ڵام ئێمه‌ په‌یوه‌ندی به‌هێزمان له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه‌ له‌ توركیا و ئێراندا هه‌یه‌، له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌یشدا خه‌ڵكانێكی زۆر له‌ هه‌ردوولا دێنه‌ هه‌رێمی كوردستان و عێراقه‌وه‌. هه‌ر بۆیه‌ بوونی كه‌سانی بێگانه‌ له‌ هه‌رێمدا به‌پێی یاسا بووه‌ و هه‌ر به‌پێی یاسایش مانه‌وه‌یان كۆنتڕۆڵ ده‌كرێت.

په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكادا له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی دوولایه‌نه‌یه‌
په‌یامنێره‌كه‌ پرسیوویه‌تی پیش 5 ساڵ وه‌زیری پیشووی ئه‌مه‌ریكا (كۆندۆلیزا ڕایس) هاته‌ هه‌رێمی كوردستان و كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ ئێوه‌دا به‌ست و ئه‌و كاته‌ خۆشحاڵیی و گه‌شبینییه‌ك هه‌بوو كه‌ گوایه‌ ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ به‌خشینی بارێكی تایبه‌ته‌ به‌ هه‌رێمی كوردستاندایه‌؟ ئایا ئیستا ئیداره‌ی نوێی ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی ئیداره‌ی پێشوودایه‌؟

له‌ وه‌ڵامدا (مه‌سروور بارزانی) ده‌ڵیت ئه‌مه‌ریكا هه‌میشه‌ قسه‌ له‌سه‌ر پشتگیریكردنی عێراق و كوردستان ده‌كات، له‌چوارچێوه‌ی په‌یوه‌ندی ره‌سمیدا. په‌یوه‌ندییه‌كانی ئێمه‌یش زۆر به‌هێزه‌ و له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شی هه‌ردوولا بنیاتنراوه‌ و ڕێزیش له‌ دۆستایه‌تی و هاوپه‌یمانێتیمان له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ ده‌گرین.

سەرچاوە: ڕۆژنامەی \""الزمان\""
وەرگێڕانی: سایتی هەولێر"
Top