سه‌رۆك بارزانی: خه‌باتی پێشمه‌رگایه‌تیم به هۆی گه‌نده‌لییه‌وه له‌كه‌دار ناكه‌م
كۆبوونه‌وه‌كه وه‌ك درێژه‌پێده‌ری كۆبوونه‌وه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو بوو كه تیایدا سه‌رۆك بارزانی داوای له‌و لایه‌نانه كردبوو كه ئه‌گه‌ر هه‌ر تێبینی و زانیاریه‌كیان له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی و كه‌موكورتیه‌كان هه‌بێ له كۆبوونه‌وه‌ی داهاتوودا به به‌ڵگه بیخه‌نه‌ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی په‌رله‌مان و حكومه‌ت و سه‌رجه‌م هێزه سیاسییه‌كان به‌شداربن له به‌ره‌وپێش بردنی ره‌وتی چاكسازی و نه‌هێشتنی كه‌موكورتیه‌كان و باشتركردنی ره‌وشی هاوڵاتیان و په‌ره‌پێدان به ئه‌زموونه حوكمرانی و دیموكراسیه‌كه‌ی هه‌رێم.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ، سه‌رۆك بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه له كاتی هه‌ڵبژاردن هه‌ر لیستێك به‌رنامه‌ی خۆی هه‌بوو ، ئه‌گه‌ر ده‌یانه‌وێ هه‌ر ئیزافه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی خۆیان بكه‌ن یان هه‌ر پێشنیارێكیان هه‌بێ با به نووسین بیده‌نه سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ، چونكه ئه‌زموونه‌كه‌ی كوردستان پێویستی به په‌ره‌پێدان هه‌یه و ده‌بێ هه‌موومان به‌شداری له‌و په‌ره‌پێدانه‌یدا بكه‌ین و به یه‌ك گیان ده‌ستكه‌وته‌كانی بپارێزین و به‌ره‌و پێشتری ببه‌ین. ئێمه له حوكمرانیدا تازه‌ین و هه‌موومان پێمان وایه كه‌موكورتی هه‌یه و ئه‌مه‌ش شتێكی سروشتییه ، چونكه خه‌ڵكانێك هه‌ن ده‌یان ساڵه حكومه‌تن كه چی هێشتا كه‌موكورتیان زۆره. هه‌رێمی كوردستان هه‌رێمی هه‌مووانه و خه‌ڵكیش ئازاده چۆن بیر ده‌كاته‌وه، به‌ڵام ئه‌و ئازادییه ده‌بێ له چوارچێوه‌ی یاسادا بێت ، هه‌ر كه‌سێك ده‌توانێ داوای ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌ی حكومه‌ت بكات به‌ڵام مافی ئه‌وی نییه داوای هه‌ڵوشانه‌وه‌ی په‌رله‌مان بكات ، چونكه ئه‌گه‌ر په‌رله‌مان هه‌ڵوه‌شایه‌وه ئه‌و كات هه‌موو شتێك كۆتایی پێ دێت.
پاراستنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییمان له هه‌موو كه‌س و لایه‌ن گرنگتره و هه‌ر كه‌س و لایه‌نێكیش دژی ئه‌و ئاسایشه ره‌فتار بكات پێویسته داوای لێبوردن له خه‌ڵك بكات.
سه‌باره‌ت به دیارده‌ی گه‌نده‌ڵیش ، سه‌رۆك بارزانی ته‌ئكیدی له‌وه‌كرده‌وه كاتێ باسی گه‌نده‌ڵی ده‌كرێ پێویسته شوێنی گه‌نده‌ڵییه‌كه ده‌ستنیشان بكه‌ین ، بۆیه ئه‌گه‌ر پێتان باش بێت پێشنیاری پێكهێنانی لیژنه‌یه‌ك ده‌كه‌م له ئێوه بۆ ئه‌وه‌ی پێكه‌وه كار بۆ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه بكه‌ن ، یانیش هه‌ر لایه‌نێك به نووسین و زۆر به شه‌فافیه‌ته‌وه ده‌ستنیشانی دیارده‌كه بكه‌ن و بۆ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی بنێرن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌م په‌رله‌مان و هه‌میش حكومه‌ت رێوشوێنی یاسایی بگرنه‌به‌ر. من به دڵ و گیان دژی گه‌نده‌لیم و خه‌باتی پێشمه‌رگایه‌تیشم به هۆی ئه‌و دیارده‌یه‌وه له‌كه‌دار ناكه‌م.
با ئه‌م ساڵه هه‌موومان بیكه‌ینه ساڵی ته‌بایی و ته‌واوكردنی یه‌كخستنی داموده‌زگاكانی هه‌رێم و هه‌روا ساڵی نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی و ئه‌نجامدانی چاكسازی پێویست له هه‌موو بواره‌كاندا و ساڵی یه‌ك هه‌ڵوێستی به‌رامبه‌ر به مه‌سه‌له چاره‌نووسسازه‌كاندا.
دوو ساڵ ماوه بۆ كۆتایی هاتنی سه‌رۆكایه‌تیه‌كان و پاش ئه‌و ماوه‌یه‌ش جارێكی تر ده‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ رای میلله‌ت و هه‌ر میلله‌تیش دوا بڕیاری خۆی ده‌دات و ده‌بێ هه‌موومان ملكه‌چی ئه‌و بڕیاره‌ی میلله‌ت بین.
هه‌روا سه‌رۆك بارزانی داوای كرد كه دادگه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی بكرێته ئامانجی سه‌ره‌كی په‌رله‌مان و حكومه‌ت و گشت داموده‌زگاكانی دیكه.
پاشان هه‌ر یه‌ك له ئاماده‌بووان راو سه‌رنجی لایه‌نه‌كه‌ی خۆیان خسته‌ڕوو و هه‌ر هه‌مووشیان ته‌ئكیدیان له‌وه‌كرده‌وه كه ئه‌و واقیعه‌ی كوردستان به به‌راورد له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی وڵاتاندا زۆر له پێشتره و بوونی تێبینی له‌سه‌ر ئه‌دای حكومه‌ت له هه‌موو دنیادا باوه به حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانیشه‌وه و گه‌لی كوردستانیش تا ئێستا قۆناخی رزگاریخوازیان نه‌بڕیوه . هه‌روا ئاماژه بۆ ئه‌وه‌كرا كه ئه‌گه‌ر گه‌نده‌ڵی هه‌یه با به‌ڵگه‌وه ده‌ستنیشان بكرێ ، ناكرێ ئه‌م دیارده‌یه یان ئه‌م ناوه بۆ موزایه‌ده‌ی سیاسی به‌كار بێت و داواش كرا كه ده‌زگای نه‌زاهه له كوردستان دروست بكرێ و داواكاری گشتی دیوانی چاودێری دارایی‌ش كاراتر بكرێن و هه‌ر هه‌موو ئاماده‌بووانیش كۆك بوون له‌سه‌ر بوونی ئۆپۆزسیۆنێكی ئیجابی كه به باش بڵێ باش و به هه‌ڵه‌ش بڵێ هه‌ڵه و كه‌سیش نابێ دژی چاكسازی بێ ، به مه‌رجی ئه‌و چاكسازییه بۆ به هێزكردنی ئه‌زموونه‌كه هه‌رێم بێت ، نه‌ك رووخاندنی .
ئه‌مه‌و له كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گشت لایه‌نه سیاسیه‌كان پێیان باش بوو كه هه‌ر لایه‌نێك به راپۆرتێك زانیارییه‌كانی خۆی بداته سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمیش به هه‌ماهه‌نگی په‌رله‌مان و حكومه‌ت ده‌ست به چاره‌سه‌رییان بكات و ئه‌و جۆره‌كۆبوونه‌وانه‌ش به‌رده‌وام بن بۆ ئه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسیه‌كان به‌شداربن له موتابه‌عه‌كردنی ئه‌و مه‌سه‌لانه.
