سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئیدانه‌ى كرده‌وه تیرۆرستیه‌كانى كه‌ركوكى كرد
بۆیه به‌م بۆنه خه‌م ناكه‌وه به‌ناوى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستانه‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشى خۆمان ئاراسته‌ى كه‌سوكارى قوربانییه‌كانى ئه‌و ته‌قینه‌وانه ده‌كه‌ین و له‌خواى گه‌وره‌داواكارین به به‌هه‌شتى به‌رینیان شادبكات هیواى هه‌رچى زوو چاكبونه‌وه‌ش بۆ برینداره‌كان ده‌خوازین. له‌هه‌مانكاتدا وه‌ك حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌توندى ئه‌م كرده‌وه‌و پیلانه تیرۆرستییه‌ى دوژمنان و تیرۆرستان مه‌حكوم و ئیدانه ده‌كه‌ین داواكارین پاراستنى یه‌ك ریزى و ته‌بایى و پێكه‌وه ژیانى نه‌ته‌وه‌و پێكهاته‌كانى ئه‌م شاره باشترین وه‌ڵام دانه‌وه‌ى ناحه‌زان و تیرۆرستان بێت داواش له لایه‌نه ئه‌منى و په‌یوه‌ندیداره‌كانى كه‌ركوك ده‌كه‌ین ته‌واوى هه‌وڵ وتواناى خۆیان بخه‌نه‌گه‌ر بۆ دۆزینه‌وه‌ى پیلان دارێژه‌ران و ئه‌وباندو گروپه تیرۆرستیانه‌ى له‌پشت ئه‌نجامدانى ئه‌و كرده‌وه تیرۆرستیانه‌وه بون راشیده‌گه‌یه‌نین ده‌رگاى دامه‌زراوه ته‌ندروستى و نه‌خۆشخانه‌كانى هه‌رێمى كوردستانیش ئاواڵایه بۆ به‌هاناوه‌چون و چاره‌سه‌ركردنى برینداره‌كانى ئه‌وكرده‌وه تیرۆرستیانه‌و پاراستنى ژیانیان .
د.به‌رهه‌م ساڵح
سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان
